
گرفتی کەمئاویی لە هەولێر
ئاڤا نیوز
ماوەی پێنج ڕۆژە بەشێک لە گەڕەکەکانی هەولێر کێشەی کەمئاوییان بۆ دروست بووە، بەڕێوەبەریی ئاوی هەولێر دڵنیایی دەدات ئەم دۆخە کاتییە و دەڵێت: کەمبوونەوەی کارەبا هۆکار بووە.
وێنە گەورەکە: چەند ساڵێکە لەگەڵ دەستپێکی وەرزی هاوین چەند گەڕەکێکی هەولێر ڕووبەڕووی کەمئاوی دەبنەوە، بەڵام مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی کوردستان ساڵی ڕابردوو "پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر"ـی ڕاگەیاند. تا 30ـی دیکە هەولێر لە کەمئاوی ڕزگار دەکات.
لێدوانی فەرمی: ڕابەر حسێن، بەڕێوەبەری گشتیی ئاوی هەولێر بە ئاڤا میدیای وت، ماوەی چەند ڕۆژێک بوو هەریەکە لە گەڕەکەکانی سنووری سەرکارێز، ڕۆشنبیری، ژیان و فەرمانبەران کێشەی کەمئاوییان بۆ دروست ببوو. هۆکاری ئەم گرفتە کەمبوونەوەی کارەبا بوو کە نەدەتوانرا کارەبای پێویست بۆ بیرەکان دابین بکرێت، بەشێوەیەکی کاتی 25 بیر بە مۆلیدەی گەڕەکەکان بەستراونەتەوە و ئێستا کێشە بە نزیکی چارەسەر بووە.
- بەڕێوەبەری ئاوی هەولێر دەڵێت: لەنێوان 15-6 تاوەکو 1-7ـی ئەمساڵ پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر تەواو دەبێت و ئەو کاتە هیچ گەڕەکێک کێشەی کەمئاوی نابێت.
بەوتەی ڕابەر حوسێن، تەواو بوونی پڕۆژەکە بەگوێرەی سنوورەکانی شارەوانی بەمجۆرە دەبێت:
- سنووری شارەوانییەکانی چوار لەگەڵ بنەسڵاوە، پێنج لەگەڵ دارەتوو، شەش لەگەڵ گوندەکانی عەزە و دەورووبەری تا 15-6 ئاوی پڕۆژەکەیان پێ دەگات.
- سنووری شارەوانییەکانی دوو و سێ دوای 15-6 ئاوی پڕۆژەکەیان پێ دەگات، واتا دەکەوێتە مانگی حەوت.
- شارەوانی یەک، کە سنووری دەورووبەری قەڵای هەولێرە ئەو پڕۆژەیە نایگرێتەوە.
- پڕۆژەی فریاگوزاری خێرای ئاوی هەولێر لە کاتژمێرێکدا 10 هەزار مەتر سێجا ئاو دابین دەکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
11 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
تەنیا لە دوو ڕۆژدا زیاتر لە 45 هەزار كەس ئەپی 'KRD Pass'ـیان دابەزاندووە
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە