لە هەولێر ژمارەیەک کاسبکار دژ بە بڕیارێکی شارەوانی گردبوونەوە

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

ژمارەیەک کاسبکاری ناوچەی پیشەسازی باکوور لە هەولێر لە بڕیارێکی شارەوانی نیگەرانن و ئەمڕۆ دژ بە بڕیارەکە گردبوونەوە.

چیرۆکی سەرەکی: ئەو کاسبکارانە بەشێکی زۆریان سکراپچین کە ژمارەیان 60 بۆ 70 کەس دەبێت، کەلووپەلێکی زۆریان لەگەراجەکانیان داناوە، ئێستا شارەوانی پێی وتوون، ئەو زەویانە موڵکی شارەوانین دەبێ تا هەفتەیەکی تر  چۆڵی بکەن، نیگەرانی ئەوانیش ئەوەیە کە ناتوانن بەو خێراییە کەلوپەلەکانیان بگوازنەوە، دەڵێن نازانین بۆ کوێی بگوازینەوە. 

لێدوانی فەرمی: کارزان هادی، سەرۆکی شارەوانی هەولێر لەوبارەیەوە دەڵێ، ئەو بابەتە دوو بەشە. بەشێکیان کە خاوەن گەراجن جگە لە گەراجەکەی خۆیان زەوییەکانی بەرامبەر خۆیان بە زێدەڕۆ داگیرکردووە و کەلوپەلیان لێ داناوە، بەشەکەی دیکە "ئێمە ڕەچاوی دۆخی ئەوانە دەکەین کە دووکانیان نییە و تەنیا کاریان کردووە، هەوڵدەدەین شوێنێکی بەدیلیان بۆ ئامادە بکەین تا بتوانن بەردەوام بن".

- "سێ مانگە بە بەردەوامی ئاگادارمان کردوونەتەوە، بەڵام پابەندنەبوونە، بۆیە دەبێت لە ماوەی هەفتەیەکدا چۆڵی بکەن، چونکە موڵکی حکومەتە و ئیشمان پێیەتی، هەر کەسێکیش بەڵگەنامەی فەرمی هەبێت لەو زەوییانە، دەتوانێت سەردانمان بکات و ئێمەش قەرەبووی دەکەینەوە، بەڵام هەموو زەوییەکان موڵکی شارەوانین".

شەیری بکە لە: