گرافیک: ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
ئومێد خۆشناو، پاڕێزگاری هەولێر لەمیانی سەردانێکی چەند ڕۆژەی بۆ ئێران، پرسی کردنەوەی دەروازەی کێلەشینی لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی ئێران تاووتوێ کردووە.
وێنە گەورەکە: پرسی کردنەوەی دەروازەی کێلەشین زیاتر لە نۆ ساڵە هەیە، بەڵام بەهۆی ئەوەی ئێران خزمەتگوزارییەکانی ڕێگا و کارەبای بۆ دەروازەکە نەبردووە، تاوەکو ئێستا نەتوانراوە دەروازەکە بەڕووی هاتووچۆی بازرگانیدا بکرێتەوە.
لێدوانی فەرمی: ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر سەبارەت بە کردنەوەی دەروازەکە دەڵێت: لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی ئێران هاوڕابووین هەرچی زووە کارەکانی کردنەوەی دەروازەی کێلەشین تەواوبکرێت و جووڵەی بازرگانی دەستپێبکات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دەروازەی بازرگانیی کێلەشین دەکەوێتە قەزای سیدەکان لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، لە دیوی ڕۆژهەڵاتی کوردستانیشەوە نزیکە لە شاری شنۆ و بە کردنەوەی ئەو دەروازەیەش جووڵەی بازرگانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران دەچێتە قۆناغێکی دیکەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز