
دیمەنی کۆبوونەوەی شۆرش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە و مێجەر تۆم ستاوفەر، بەرپرسی ئوفیسی هاریکاری ئاسایش لە کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر
ئاڤا نیوز
ئەمریکا لە بەهێزترکردنی هێزی پێشمەرگە بەردەوام دەبێت، لەم چوارچێوەیەشدا وەزیری پێشمەرگە و بەرپرسی هاریکاری ئاسایش لە کونسوڵخانەی ئەمریکا تاوتوێی یەکسختنەوەی هێزی پێشمەرگە دەکەن.
وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ چوارشەمە 7-5-2025، شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری کاروباری پێشمەرگە پێشوازی لە مێجەر تۆم ستاوفەر، بەرپرسی ئوفیسی هاریکاری ئاسایش لە کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان کرد، چەند پرسێکی گرنگی وەزارەتی پێشمەرگە و بەهێزترکردنی ژێرخانی سەربازی هێزی پێشمەرگە گفتوگۆی لەبارەوە کرا.
ڕاگەیاندنی فەرمی: شۆرش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە ڕایگەیاند: وەزارەتی پێشمەرگە لە قۆناغێکی بەهێز و بەرەوپێشچووندایە، هەمووان وەک تیمێكی پێکەوەیی کار دەکەین بۆ سەرخستنی چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە بە هاوکاری هاوپەیمانان بە تایبەت ئەمریکا.
لە کۆبوونەوەکەدا هەڵسەنگاندنێکی بابەتیانە لەبارەی بەرەوپێشچوونەکانی پرۆسەی رێکخستنەوەو یەکخستنەوەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان ئەنجام درا، بە ئامانجی گەیشتن بە دەرئەنجامی گرنگ و پێویست.
لەلایەکی دیکەوە: مێجەر تۆم، پاڵپشتی هێزەکانی ئەمریکای بۆ وەزارەتی پێشمەرگە دووپاتکردەوە و گوتی: بەردەوام دەبین لە پشتیوانیی چاکسازی و هاوکارتان دەبین بۆ گەیشتن بە دەرئەنجامی گرنگ کە بتوانرێت هێزی پێشمەرگە بە بەهێزتر و بەدامەزراوەیتر بکات.
باکگراوند: هێزەکانی ئەمریکا لە چوارچێوەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە دژی داعش، لە ساڵی 2014 وە دەستیان بە پێشکەشکردنی هاوکاری لۆجستی و دارایی بە پێشمەرگە کردووە و تاوەکو ئێستاش بەردەوامن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان