
گرافیکێکی نیگارکێشانە کە گوزارشت دەکات لە گرفتە دەروونییەکان
ئاڤا نیوز
نیگەرانی و دڵەڕاوکێ بەشێکی دانەبڕاوی سرووشتی مرۆڤە، لە نوێترین توێژینەوەدا دەرکەوتووە کە 85% ئەو بیرکردنەوانە ئەگەری ڕوودانیان نییە.
وێنە گەورەکە: فشارە دەروونییەکان کاریگەری نەرێنیان لەسەر جەستە و مێشکی مرۆڤ هەیە کە لێکدانەوە تەندروستییەکان ئەوەیان پشتڕاستکردووەتەوە کە دەبێتە هۆی بچووکبوونەوەی قەبارەی مێشكی مرۆڤ، هەروەها ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵیش زیاد دەکات، ئەمەش دوای چەندین لێکۆڵینەوە لەسەر مرۆڤ دەرکەوتووە.
بڵاوکراوەی فەرمی: لە ئەنجامی توێژینەوەیەکی زانکۆی کۆرنێل دەرکەوتووە 85%ـی ئەو شتانەی کە مرۆڤ نیگەران دەکەن ئەگەر ڕوودانیان هەر نییە، تەنیا خەیاڵی نەرێنی لای مرۆڤ دروست دەکات.
زانیاریی زیاتر: هەر لە ئەنجامی ئەو توێژینەوەیە ئەوەش دەرکەوتووە کە مرۆڤ گەر هاتوو زاڵ نەبوو بەسەر ئەو بیرکردنەوە نەرێنیانەیدا کاریگەری دەبێت لەسەر ژیانی ڕۆژانەی.
چارەسەرەکان: لە درێژەی توێژینەوەکەدا هاتووە، بۆ چارەسەری ئەو گرفتە دەروونییە مرۆڤ پێویستە زاڵبێت بەسەر نیگەرانییەکانی و پێویستە چالاکییە هزرییەکانی زیاد بکات تاوەکو چێژ لە ژیانێکی بەرهەمەدار وەربگرێت.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
13 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان