
کشمیر ڕۆژانێکی نائارام بەڕێ دەکات
ئاڤا نیوز
بەهۆی بەردەوامی بۆردوومان و هێرشەکانەوە دانیشتوانی کشمیر ژیانێکی سەخت و ناهەموار بەڕێ دەکەن.
وێنە گەورەکە: لە ڕۆژی سێشەممەی ڕابردووەوە گرژییەکانی نێوان پاکستان و هیندستان گەیشتوونەتە ئەوپەڕی و هەردوولا یەکتریان مووشەکباران کردووە و دەیان کەس لە هەردوولا کوژراون.
زانیاریی زیاتر: بەهۆی زیادبوونی گرژییەکانی نێوان هیندستان و پاکستان، سەدان کەس لە ناوچەی کشمیری سەربە پاکستان لە دۆخێکی دەروونی زۆر خراپ ژیان بەڕێ دەکەن، هاوکات بەشێکی دیکە لە دانیشتوانەکەی ماڵ و حاڵی خۆیان جێهێشتووە و ڕوویان لە شوێنە ئارامەکان کردووە.
ئەمەش بزانە: هیندستانی زۆرینە پەیڕەوکاری ئاینی هیندۆس و پاکستانی زۆرینە موسڵمان هەریەکەیان بەشێکی کشمیریان کۆنترۆڵ کردووە و تاوەکو ئێستا چەندین ناکۆکی پێکدادانیان لەنێواندا ڕوویداوە.
وێنە: ئاڤا دیجیتاڵ











