
زیقار
ئاڤا نیوز
بەهۆی دزینی مانگایەکەوە لە پارێزگای زیقار شەڕێکی گەورەی خێڵەکی ڕوودەدات و فەرماندەی پۆلیسی باکووری ئەو پارێزگایە بەسەختی بریندار دەبێت و چەندین تۆمەتباریش دەستگیردەکرێن.
وێنە گەورەکە: بەهۆی بوونی کێشەی کۆمەڵایەتی و داگیرکاریی زەوی و زار، دیاردەی شەڕی خێڵەکی لە باشووری عێراق بەردەوامی هەیە، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تاوەكو ئێستا چەندین شەڕی خێڵەكی لە باشووری عێڕاق ڕوویانداوە، حکومەتیش بۆ ڕێگریکردن لەو دیاردەیە چەندین ڕێکاری توندی گرتووەتەبەر.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: فەرماندەیی پۆلیسی زیقار لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: لەکاتی هەوڵدان بۆ چارەسەرکردنی شەرێکی خێڵەکی لەنێوان هەردوو هۆزی سراخب و ئالحاتم لە قەزای شەترەی سەر بە پارێزگای زیقار لیوا حەسەن عەبودی فەرماندەی پۆلیسی باکووری ئەو پارێزگایە برینداربوو.
زانیاریی زیاتر: لە ڕاگەیێنراوەکەدا هاتووە، فەرماندەیی پۆلیسی زیقار تاوەکو ئێستا 20 تۆمەتباری سەرەکیی هۆکاری دروستبوونی شەرەکەی نێوان ئەو دوو هۆزە و برینداربوونی فەرماندەی پۆلیسی باکووری دەستگیرکردوە.
ئەمەش بزانە: بەپێی سەرچاوەیەک لە پارێزگای زیقار، هێزێکی ئەمنی زۆر لە قەزای شەترە بڵاوەیان پێکراوە، بەمەبەستی کۆنترۆڵکردنی دۆخەکە.
ئەمەش بزانە: حکومەت بڕیاری قهدهغهی بهکارهێنانی چهکی له شەری خێڵەکی داوە و سەرپێچیکاران بە کەیسی تیرۆر مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت. ئەو هۆزانەشی هێرشی چەكداری دەكەنە سەر ماڵی هاووڵاتییان بەهەر پاساوێک بێت، بە تاوان هەژمار دەكرێت و سزاكەشی زیندانیی هەمیشەیی و سزای لەسێدارەدانە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
13 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- عێراق
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەغدا زیارەتکارێکی ئێرانی گیانی لەدەستدا و 19 کەسی دیکەش برینداربوون
- عێراق
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق هەزاران دەرفەتی دامەزراندن ڕادەگەیێنێت؛ هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە
- عێراق
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
"جەللادەکە"ـی بەندینخانەی "نوگرە سەلمان"ـی سەردەمی بەعس دەستگیر کرا