لووتکەی بەغدا هێزە ئەمنییەکان دەخاتە "ئەوپەڕی" حاڵەتی ئامادەباشییەوە

شەیری بکە لە:
لووتکەی بەغدا هێزە ئەمنییەکان دەخاتە "ئەوپەڕی" حاڵەتی ئامادەباشییەوە

کۆبوونەوەی سەرکردەکانی وڵاتانی عەرەب لە قاهیرە کە لەبارەی دۆخی کەرتی غەززە بەڕێوەچوو

ئاڤا نیوز

 

بەمەبەستی پاراستنی ئاسایشی لووتکەی عەرەبی لە بەغدا، لە بەرەبەیانیی ئەمڕۆوە سەرجەم هێزە ئەمنییەکانی عێراق خراونەتە "ئەوپەڕی" حاڵەتی ئامادەباشییەوە، تا 20ـی ئەم مانگەش هەموو جۆرە گردبوونەوە، خۆپیشاندان و ڕێپێوانێک لە بەغدا قەدەغە کراوە.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: 17ـی ئەم مانگە لووتکەی عەرەبی لە بەغدا بەڕێوەدەچێت و بۆ ئەم کۆبوونەوەیە پادشا و سەرۆکی هەر 22 دەوڵەتەکەی ئەندام لە کۆمکاری عەرەبی بانگهێشتکراون.

 

لێدوانی فەرمی: قەحتان خەڵەف، باڵیۆزی عێراق لە قاهیرە ڕایگەیاند، لە چوارچێوەی ئامادەکارییەکان بۆ لووتکەی عەرەبی، ئەمڕۆ نێردەی وڵاتان و شاندێکی باڵای کۆمکاری عەرەبی دەگەنە بەغدا، بەیانیش کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئابووری و کۆمەڵایەتیی عەرەبی لە بەغدا بەڕێوەدەچێت.

 

لەلایەکی دیکەوە: لە کاتژمێر 6:00ـی بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممەوە هێزە ئەمنییەکانی عێراق خراونەتە "ئەوپەڕی" حاڵەتی ئامادەباشییەوە، وەزارەتی ناوخۆش بڕیاریداوە لە ئەمڕۆوە تا 20ـی ئایار هەموو گردبوونەوە، خۆپیشاندان و ڕێپێوانێک لە بەغدا قەدەغە بکرێت، تا هێزە ئەمنییەکان تەنیا سەرقاڵی پاراستنی ئاسایشی لووتکەی عەرەبیی و میوانەکانی بن.

 

ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: بڕیارەکەی وەزارەتی ناوخۆ هەر زوو کاردانەوەی لێکەوتەوە و بەشێک لە بەرپرس، پەرلەمانتار و هاووڵاتیان دەڵێن، بڕیارەکە پێچەوانەی بانگەشەی دەوڵەتە بۆ نیشاندانی عێراق وەک وڵاتێکی ئارام و نەبوونی کێشەی سیاسی و خزمەتگوزاری. دەشڵێن، باشتربوو داوا لە گەلی عێراق بکرێت هاوکاریی سەرکەوتنی لووتکەکە بێت نەک مافی خۆپیشاندان و ناڕەزایی دەربڕینی لێ زەوتبکرێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ