
جووڵانەوەی نەوەی نوێ
ڕاگەیێنراوی فەرمی: جوڵانەوەی نەوەی نوێ دەڵێت، سەرۆکی هاوپەیمانێتیەکە و تەواوی سەرۆک لیستەکان بە مافی خۆمان دەزانین، بەڵام ئامادەین دەستبەرداری بەشێک لەو مافەی خۆمان بین لە پێناو بەرژەوەندیی گشتی.
لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیێنراوەکەیدا، نەوەی نوێ ڕوودەکاتە هێزەکانی دەرەوەی یەکێتیی و پارتی و دەڵێت، "ئەگەر پێتان وایە نەوەی نوێ دەبێتە کێشە بۆ هاوپەیمانێتیەکە، ئەوا هەمووتان دەتوانن پێکەوە هاوپەیمانێتیەکە دروست بکەن بە بێ نەوەی نوێ، ئێمەش لە دەرەوە پشتیووان و هاوکارتان دەبین."
نەوەی نوێ پێی وایە، "بە پێی دەنگ دەبوو سەرۆکی هەموو لیستەکان لە هەموو پارێزگاکان بۆ نەوەی نوێ بوایە، بەڵام ئامادەین بەمشێوەیە دابەشی بکەین: ناوەوەی هەرێمی کوردستان نەوەی نوێ و دوو سەرۆک لیستی هەبێت، یەکگرتوو یەک سەرۆک لیست، دەرەوەی هەرێمی هەرێمی کوردستان کۆمەڵ یەک سەرۆک لیست و یەکگرتوو یەک سەرۆک لیست بەشدار بێت.
لەبارەی پۆستی وتەبێژی ئەو هاوپەیمانێتییەی کە پێشبینی دەکرێت لەنێوان ئەو لایەنانە ڕابگەیێنرێت، نەوەی نوێ دەڵێت، پێمان باشە وتەبێژی هاوپەیمانێتییەکە لە کۆمەڵی دادگەری و مخەولی هاوپەیمانێتییەکە لە یەکگرتووی ئیسلامی بێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان