گومان دەکرێت تای خوێنبەربوون لە سنووری بەردەڕەش بڵاوبووبێتەوە
- تەندروستی
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش

دیمەنی ژمارەیەک ئاژەڵ. وێنە؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
ڤایرۆسی تای خوێنبەربوون کە ئەم هەفتەیە گەیشتە سنووری دهۆک و بەهۆیەوە ژنێک گیانی لەدەست دا، گومان دەکرێت لە سنووری بەردەڕەش بڵاوبووبێتەوە و لەوێوە بۆ شێلادزێ گواسترابێتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: چەند مانگێکە ڤایرۆسی تای خوێنبەربوون لە پارێزگاکانی عێراق و هەرێمی کوردستان بڵاوبووەتەوە کە لەڕێگەی ئاژەڵەوە دەگوازرێتەوە، تاوەکو ئێستا 54 تووشبوو تۆمارکراون و 5 کەسیش گیانیان لەدەست داوە، لە سنووری پارێزگای دهۆکیش، ژنێکی تەمەن 45 ساڵ گیانی لەدەستدا.
زانیاریی زیاتر: هاوسەری ژنەکە ئاژەڵدار بووە، پڕۆژەیەکی ئاژەڵی هەبووە و بەردوام گوێرەکە و مانگای کڕیون، ماوەیەک دایبەستوون و دواتر بە قازانج فرۆشتوونیەتەوە.
چی ڕوویدا: حەوت ڕۆژ پێش ئەوەی ژنەکە نەخۆش بکەوێت، مێردەکەی چووەتە ناحیەی دێرەلووک و لەوێ لە بازرگانێکی ئاژەڵ ژمارەیەک گوێرەکەی کڕیون، بازرگانەکەش گوێرەکەکانی لە قەزای بەردەڕەشی سەر بە پارێزگای دهۆک کڕیون، دوای گیانلەدەستدانی ژنەکەش گومان دەکرێت گوێرەکەکان ڤایرۆسی تای خوێنبەربوونیان هەبووبێت.
زانیاریی زیاتر: گوێرەکەکان تەنیا شەو و ڕۆژێک لە دێرەلووک ماونەتەوە و ژنی ئاژەڵدارەکە خواردن و خواردنەوەی پێداون، کاتێک سەیریان کردووە زۆر بێهێز و لاوازن، گومانیان کردووە نەخۆشییان هەبووبێت، بۆیە گەڕاندوونیانەتەوە بۆ بازرگانەکەی شیلادزێ. دوای گیانلەدەستدانی ژنەکەش، تیمی ڤێرتێرنەری پشکنینیان بۆ گوێرەکەکان کردووە و سامپڵی خوێنیان وەرگرتوون.
لێدوانە فەرمییەکان:
٠ دکتۆر محەممەد عەبدولڕەحمان، بەرپرسی بنکەی ڤێرتێرنەری شيلادزێ بە ئاڤای گوت؛ گومانیان لەو گوێرەکانە هەیە تووشی ڤایرۆسی تای خوێنبەربوون بووبن.
٠ دکتۆر ئیدریس ئەحمەد لە بەڕێوەبەرایەتی ڤێرتێرنەری دهۆک ئەمڕۆ لەگەڵ تیمێک سەردانی شیلادزێی کردووە، بۆ ئاڤا دەڵێت: سامپڵی خوێنی گوێرەکەکان و ئاژەڵەکانی دیکەی سنوورەکەیان وەرگرتووە، ئەنجامەکەشی لە دوو ڕۆژی داهاتوودا دەردەچێت، ئایا هەڵگری ڤایرۆسەکەن یان نا؟
لەلایەکی دیکەوە: ئاڤا قسەی لەگەڵ خاوەنی گوێرەکەکان کرد لە شیلادزێ، گوتی ئەگەر دوای پشکنین دەرکەوت نەخۆشن، بە ڕێگایەکی پزیشکی لەناویان دەبەین بۆ ئەوەی ڤایرۆسەکە زیاتر بڵاونەبێتەوە.
نامیق گۆران، یەکەم خاوەنی گوێرەکەکان لە بەردەڕەش بە ئاڤای گوت: "خۆماڵین و هاوردەکراو نین، لای من ساغ و سەلامەت بوون و هیچ کێشەیەکیان نەبوو".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی دامەزراندنی نزیکەی یەک ملیۆن کەس ڕادەگەیێنێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سعودییە پڕۆژەیەکی گەورەی وەبەرهێنان لە ژیری دەستکرد ڕادەگەیێنێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش
حکومەتی تاڵیبان یاریی شەترەنج قەدەغە دەکات
11 ئایار
حەوت لایەنی سیاسی لە کوردستان بە یەک لیست بەشداریی هەڵبژاردن دەکەن
10 ئایار
ڕاگواستنی حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە سلێمانی دەستیپێکرد
10 ئایار
لەنێوان ئیتاڵیا و یۆنان 43 کۆچبەری کورد ڕزگارکران
10 ئایار
- تەندروستی
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: لە ئەمریکا نرخی دەرمان کەمترین نرخ دەبێت لەسەر ئاستی جیهان
- تەندروستی
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
تیمەكانی بەرگریی شارستانیی هەولێر گیانی پێنج هاووڵاتی لە مردن ڕزگار دەكەن
- تەندروستی
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
ئامێری تیشكیی مەمك بۆ نەخۆشخانەی بلێ دابین دەكرێت