تیمەكانی بەرگریی شارستانیی هەولێر گیانی پێنج هاووڵاتی لە مردن ڕزگار دەكەن
- تەندروستی
- 12 ئایار

دیمەنی یەکێک لە ڕزگارکراوەکان
ئاڤا نیوز
دوای ڕووداوێکی سەختی هاتووچۆ لە هەولێر، تیمەکانی بەرگریی شارستانیی هەولێر بەپەلە گیانی چەند کەسێک لە مردن ڕزگار دەکەن و ڕەوانەی نەخۆشخانە دەکرێن.
چیرۆکی سەرەکی: بەرەبەیانی ئەمڕۆ ڕووداوێكی سەختی هاتووچۆ لە شەقامی 100 مەتری لەنزیك فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر ڕوویدا و بەهۆیەوە هاونیشتمانییەك گیانی لەدەستدا و تیمەكانی بەرگریی شارستانیش گیانی پێنج برینداری دیكەی ڕووداوەكەیان لە مردن ڕزگار کرد و بەخێرایی فریایان کەوتن.
چی ڕوویدا: دوای ڕووداوەكە، هەردوو تیمی ئاگركوژێنەوە و ڕزگاركرن سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەرگریی شارستانیی هەولێر، دەستبەجێ گەیشتنە شوێنی ڕووداوەكە و بەهۆی سەختی ڕووداوەكە، چەند كەسێك لەنێو ئۆتۆمبێلەكانیان گیریان خواردبوو كە بەخێرایی ژیانیان لە مردن ڕزگار کرا و بەپەلە گەیێنرانە نەخۆشخانە.
لێدوانی فەرمی: موقەدەم شاخەوان سەعید، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر بە ئاڤای ڕاگەیاند، دوای ڕووداوەكە هەندێك لە ماڵپەڕ و دەزگاكانی ڕاگەیاندن بەبێ گەڕانەوە بۆ سەرچاوە و لێدوانی فەرمیی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی هەولێر، وەهایان بڵاوكردەوە کە پێنج کەس لەو ڕووداوە گیانیان لەدەست داوە، بەڕێوەبەرایەتییەكەمان وێڕای ڕەتكردنەوەی سەرلەبەری ئەو هەواڵانە، کە ترس و دڵەڕاوکێ لای هاونیشتمانیان دروست دەکات، داوا لە دەزگا و ماڵپەڕە ڕاگەیاندنەکان دەكەین، پیشەییانە مامەڵە لەگەڵ ئەو جۆرە ڕووداوانە بکەن و زانیاری تەواو و دروست لە سەرچاوەی فەرمی وەربگرن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 36 خولەک لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- هەواڵ
- 41 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ ئاماری کوژراوانی جەنگی ئۆکراینا بڵاو دەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز