
ڕاهێنانی شۆفێران بۆ دەرکردنی مۆڵەتی شۆفێری
ئاڤا نیوز
هاتوچۆی هەولێر دەڵێت، 150 کەس کە داواکارییان بۆ دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێری پێشکەش کردبوو بە سیستمی نوێ تاقیکردنەوەی میکانیکییان بۆ کرا و لەمەوبەدوا مۆڵەتی شۆفێری بە سیستمی نوێ دەبێت.
وێنە گەورەکە: وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان ساڵی 2024 ڕێنمایی ژمارەی 11ـی بڵاوکردەوە، بەگوێرەی ڕێنماییە نوێیەکە سیستمی مۆڵەتی شۆفێری بە تەواوی دەگۆڕێت و داواکار بە کۆمەڵێک ڕێکاری نوێ ئینجا دەتوانێت مۆڵەت وەربگرێت.
لێدوانی فەرمی: هێمن حەمەدەمین، وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر بە ئاڤا میدیای وت، دوێنی 150 کەس کە داواکارییان پێشکەش کردبوو بۆ مۆڵەتی شۆفێری تاقیکردنەوەی میکانیکییان بۆ کرا، بۆ یەکەمجارە تاقیکردنەوەی میکانیک بە زمانی کوردی بە هەردوو شێوەزاری سۆرانی و بادینی دەبێت، لەگەڵ ئەوەدا زمانی عەرەبی و ئینگلیزی بۆ زیاد کراوە.
- ئەو داواخوازانە لەماوەی ڕابردوودا 21 کاتژمێر وانەی تیۆرییان لە نووسینگەکانی ڕاهێنانی شۆفێری لەلایەن مامۆستایانی ڕاهێنراو خوێندبوو، پرۆگرامی خوێندنەکە کتێبێکی تایبەت بە هاتووچۆیە و لەلایەن وەزارەتی ناوخۆوە دەرچووە، هاوکات 12 کاتژمێر لێخوڕینی پراکتیکیان کردبوو.
- مۆڵەتی پێشووی شۆفێری (گشتی و تایبەت) بوو، ماوەی دوو ساڵ بوو مۆڵەتی گشتی وەستابوو، بەڵام جۆری مۆڵەتەکان گۆڕانیان لێ بەسەر هاتووە و دوو ڕۆژە مۆڵەتەکان بەردەستن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: جۆری مۆڵەتەکان بەمشێوەیەن:
- جۆری A: ئەم مۆڵەتە تایبەتە بە ماتۆڕسکیل.
- جۆری B: مۆڵەتی تایبەت و گشتی، تاکسی، بارهەڵگر کە کێشەکەی سێ تۆن و نیو بێت.
- جۆری C: تایبەتە بە بارهەڵگر.
- جۆری C1: بارهەڵگری حەوت تۆن و نیو.
- جۆری D: پاسی گەورە.
- جۆری D1: پاسی 16 نەفەری.
- جۆری T: ئامێرەکانی بیناسازی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 خولەک لەمەوپێش
دۆناڵد ترەمپ دەگاتە سعوودیە
- هەواڵ
- 21 خولەک لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ ماوەی 10 ساڵە ئاوەڕۆ گەڕەکێکی دیانا تێکچووە
- کوردستان
- 27 خولەک لەمەوپێش
ئۆجەلان کەی ئازاد دەکرێت؟
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سعودییە پڕۆژەیەکی گەورەی وەبەرهێنان لە ژیری دەستکرد ڕادەگەیێنێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش
حکومەتی تاڵیبان یاریی شەترەنج قەدەغە دەکات
11 ئایار
حەوت لایەنی سیاسی لە کوردستان بە یەک لیست بەشداریی هەڵبژاردن دەکەن
10 ئایار
ڕاگواستنی حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە سلێمانی دەستیپێکرد
10 ئایار
لەنێوان ئیتاڵیا و یۆنان 43 کۆچبەری کورد ڕزگارکران
10 ئایار
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 خولەک لەمەوپێش
دۆناڵد ترەمپ دەگاتە سعوودیە
- هەواڵ
- 21 خولەک لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ ماوەی 10 ساڵە ئاوەڕۆ گەڕەکێکی دیانا تێکچووە
- کوردستان
- 27 خولەک لەمەوپێش
ئۆجەلان کەی ئازاد دەکرێت؟
- هەواڵ
- 43 خولەک لەمەوپێش
وەزارەتی دەرەوەی عێراق پێشوازی لە بڕیاری خۆهەڵوەشاندنەوەی پەکەکە دەکات
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی دامەزراندنی نزیکەی یەک ملیۆن کەس ڕادەگەیێنێت