
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا
ئاڤا نیوز
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕۆژی ڕابردوو بەرەو وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەڕێکەوت و بڕیارە ئەمڕۆ بگات؛ ئامانج لە سەردانەکەی نزیکبوونەوە و وەبەرهێنانی زیاترە لە وڵاتانی کەنداو.
وێنە گەورەکە: لە دووەم گەشتی دەرەوەی وڵات ترەمپ بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە 13-5-2025 بە گەشتێکی فراوان و مێژوویی سەردانی هەر یەکە لە سعودییە، قەتەر و ئیمارات بکات.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: چاوەڕوان دەکرێت ڕۆژی چوارشەممە بەشداری لە لووتکەی کەنداو لە سعودییە بکات، دواتر لەو ڕۆژەدا سەردانی قەتەر بکات و ڕۆژی پێنجشەممە سەردانەکەی لە ئیمارات کۆتایی پێبهێنێت.
زانیاریی بەدەستهاتوو: هەندێک لەسەرچاوەکان ئاماژە بەوە دەکەن، ئەگەری هەیە ترەمپ سەردانی تورکیا بکات، چونکە ترەمپ ئاماژەی بەوە کردووە "ئەگەر بوونی من لەوێ یارمەتیدەر بێت دەچم"، ئەمەش لە کاتێکدایە،کە دانوستانی نێوان ئۆکراینا و ڕووسیا بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ لەنێوان سەرۆکی هەردوو وڵات ئەنجام دەدرێت بڕیارە ڕۆژی 15-5 لە تورکیا بەڕێوەبچێت.
بۆچی گرنگە: ئامانجی سەردانەکە دەستەبەرکردنی گرێبەستە ئابوورییە گەورەکان و پێشکەوتنی دیپلۆماسییە لەسەر ئەو پرسانەی کە کاریگەرییان لەسەر ناوچەکە هەیە، لەنێویاندا ئاگربەستی غەززە و دانوستانەکانی ئاساییکردنەوەی سعودییە-ئیسرائیل.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 30 خولەک لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 30 خولەک لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان