
هەلیکۆپتەری دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا و نەخشەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
ئاڤا نیوز
سەرۆکی ئەمریکا بە یاوەری شاندێکی باڵای ئەمریکی سەردانێک بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات و لەگەڵ سەرۆک و سەرکردەکانی ناوچەکە کۆدەبێتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: دوێنی دووشەممە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بەرەو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەڕێکەوت و چاوەڕێدەکرێت کاتژمێر 9:45ی بەیانی ڕۆژی سێشەممە، ترەمپ بە یاوەری ژمارەیەک بەرپرسی باڵای ئەمریکا بگات و یەکەم وێستگەی سەردانەکەشی وڵاتی سعودییە دەبێت.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەپێی هەواڵێکی کەناڵی سی ئێن ئێن، هەریەکە لە مارکۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوە و پیت هێگسێت، وەزیری بەرگری و سکۆت بێسنت، وەزیری گەنجینەی ئەمریکا و وەزیری بازرگانی ئەمریکا و زۆربەی ستافی کۆشکی سپی یاوەری ترەمپ بۆ سەردانەکەی ڕۆژهەڵاتی ناوەراست دەکەن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: سەرۆکی ئەمریکا لە یەکەم خولی سەرۆکایەتییەکەشیدا سەردانی سعودییەی کرد و چەندین ڕێککەوتنی بازرگانی لەگەڵ ئەو وڵاتە واژۆ کردووە، ئەمەش گرنگی جێگە و پێگەی سعودییە بۆ ترەمپ و ئەمریکا نیشان دەدات.
زانیاریی زیاتر: ئەمڕۆ سێشەممە کۆڕبەندی بازرگانی سعودییە-ئەمریکی بەڕێوەدەچێت، هەریەکە لە ئیلۆن ماسک، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای تێسلا و ئەندی جاسی، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای ئەمازۆن، هەروەها بەڕێوەبەریی جێبەجێکاری کۆمپانیاکانی بلاک ڕۆک، چەندین کۆمپانیای دیکەی گەورە بانگهێشت کراون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 32 خولەک لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 32 خولەک لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان