بڕیارێک لەبارەی ئەو دایک و باوکانەی دوو منداڵی خاوەن پێداویستی تایبەتیان هەیە
- هەواڵ
- 13 ئایار

خاوەن پێداویستییەکی تایبەت لەسەر کورسییە تایبەتەکەی دانیشتووە
ئاڤا نیوز
وەزارەتی کار و کاروباری هەرێمی کوردستان، نووسراوی پاڵپشتی ئەو دایک و باوکانە کە فەرمانبەرن دەکات کە منداڵی خاوەن پێداویستی تایبەتیان هەیە، بۆ ئەوەی مۆڵەت لە ئەرکەکەیان وەرگرن و ببنە خۆ تەرخانکەر.
وێنە گەورەکە: بەگوێرەی ماددەی 6ـی ژمارە 11ـی ساڵی 2024 هەموارکراو، هەر فەرمانبەرێک منداڵی خاوەن پێداویستی تایبەتی هەبێت، دەتوانێت مۆڵەتی ساڵانە بکات لە بری ئەرکەکەی چاودێری منداڵەکەی بکات، تایبەتمەندیش دراوە بەو دایک و باوکانەی کە زیاتر لە منداڵێکیان هەبێت.
لێدوانی فەرمی: یوسف چاوشین، بەڕێوەبەری گشتیی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتیی هەولێر بە ئاڤای گوت، "تایبەتمەندی هەیە بۆ ئەو دایک و باوکانەی کە هەردووکیان فەرمانبەرن و دوو منداڵی ئۆتیزم یان ئیفلیجیی مێشکیان هەیە، دەتوانن هەردووکیان مۆڵەت بکەن و ڕۆڵی خۆ تەرخانکەر ببینن، لە ڕێگەی نووسراوێک بەرزی دەکەنە، ڕەزامەندی دوای ڕاپۆرتی پزیشکی وەزارەتی تەندروستی دەدرێت."
ئەمەش بزانە: لە هەرێمی کوردستان، ساڵانە زیاتر لە دوو هەزار مۆڵەتی خۆتەرخانکەر نوێدەکرێتەوە، تەنیا لە هەولێر 800 مۆڵەتی خۆ تەرخانکەر بە فەرمانبەران دراوە بۆ چاودێری منداڵەکانیان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان