
لۆگۆی وەزارەتی ناوخۆی عێراق
ئاڤا نیوز
وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەنگۆی دەستگیرکردنی هاووڵاتییان، لەسەر تاشینی ڕیش و لەبەرکردنی شۆرتی سێچارەکی پیاوان لە پارێزگای ئەنبار ڕەتدەکاتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، لە سۆشیال میدیاکانی عێراق دەنگۆی دەستگیرکردنی ئەو کەسانەی کە شۆرتی سێچارەک "بەرمۆدە"یان لەبەردایە یاخود ڕیشیان دەتاشن لە قەزای فەللوجە لە پارێزگای ئەنبار بڵاوکراوەتەوە، وەزیری ناوخۆ هاتە دەنگ و ئەو دەنگۆیانەی ڕەتکردەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە ڕاگەیێنراوێکدا ڕەتیدەکاتەوە، پۆلیسی فەلووجە لە پارێزگای ئەنبار هاووڵاتیانیان بەهۆی لەبەرکردنی شۆرتی سێچارەک یان تاشینی ڕیشی دەستگیر کردبێت و دووپاتی دەکاتەوە ئەو دەنگۆیانە بە تەواوی "ناڕاستن".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە ساڵی 2019دا، فەرماندەیی پۆلیسی هەردوو پارێزگای کەرکووک و ئەنبار بڕیاریاندا لەبەرکردنی شۆرتی سێچارەک لە شوێنە گشتییەکان قەدەغە بکەن، ئەمەش ناڕەزایەتییەکی زۆری لەلایەن هاووڵاتیان بە تایبەتی چینی گەنجان بەدوای خۆیدا هێنا.
ئەمەش بزانە: ڕۆژی 6ی نیسانی ساڵی 2025، فهرماندهیی پۆلیسی پارێزگای واست، لهبهركردنی شۆرتی سێچارەکی پیاوان و جلی نیمچهڕووتی لە پارێزگاکە قەدەغە کرد، لەپێناو "پاراستنی گهنجان و پارێزگاری له بههاكانی كۆمهڵگه"، مهفرهزه پێكهێنرا بۆ پشكنینی كافتریا و چایخانەکان و شوێنه گشتییهكان بۆ چاودێریكردنی ڕەفتاری نەشیاو و لێپرسینەوە لە سەرپێچێکاران.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 33 خولەک لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 33 خولەک لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان