
ژمارەیەک سزادراو لە یەکێک لە گرتووخانەکانی عێراق
ئاڤا نیوز
لە ماوەی زیاتر لە سێ مانگدا نزیکەی 20 هەزار زیندانی لە زیندانەکانی عێراق، کە یاسای لێبوردنی گشتیی دەیانگرێتەوە ئازاد کراون.
وێنە گەورەکە: لە 21ـی 1ـی ئەمساڵ، پەرلەمانی عێراق دەنگی لەسەر هەمواری یاسای لێبووردنی گشتیی ژمارەی 27ی ساڵی 2016 دا، بە پلە یەک خواستی سوننەکان بوو، بەهۆیەوە هەزاران گەنجی ناوچەکانیان کە لەسەر بنەمای "شاهێدحاڵی نهێنی" سزادراون، ئازاد دەکرێن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق لە ڕاگەیێنراوێکدا ڕایگەیاند: لە 21-01-2025 تاوەکو 30-04- 2025دا، ژمارەی ئەو دەستگیرکراو و سزادراوانەی بەپێی یاسای لێبوردنی گشتیی هەموارکراو ئازاد کراون، گەیشتووەتە 19 هەزار و 381 کەس لە ناوەندەکانی دەستبەسەرکردن و زیندانەکانی سەرجەم پارێزگاکان.
- ئەنجوومەنەکە ئاشکرای کرد؛ ئەوانەی کە یاساکە دەیانگرێتەوە هەر لەوانەی بە غیابی سزا دراون و ئەو تۆمەتبارانەی کە بە کەفالەت ئازاد کراون یان فەرمانی دەستگیرکردن یان بانگهێشتکردنیان لە دژ دەرچووە 93 هەزار و 597 کەسن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕۆژی 2025-02-18، هەر سێ یاساکە لەڕۆژنامەی "وەقائیع" بەفەرمی بڵاوکرانەوە، بەمەش یاساکان کەوتنە بواری جێبەجێکردنەوە.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
13 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان