
ساتی واژۆکردنی چەند ڕێککەوتنێکی بازرگانی لەنێوان ئەمیری قەتەر و دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا
ئاڤا نیوز
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا سەردانەکەی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە گرنگ و مێژوویی ناودەبات و دەڵێت،
چیڕۆکی سەرەکی: یەکەم وێستگەی سەردانەکەی سەرۆکی ئەمریکا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، سعودیە بوو، دووەم وڵات سەردانیکرد قەتەر بوو، سێیەم وڵاتیش کە بڕیارە ئەمڕۆ سەردانی بکات ئیماڕات دەبێت، بەر لە چوونی بۆ ئیمارات، ترەمپ لە گەورەترین دامەزراوەی سەربازیی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە دەوحە وتارێکی پێشکەش کرد و تیایدا باسی لە دەستکەوت و کۆبوونەوە گرنگەکانی لەگەڵ سەرکردە باڵاکانی وڵاتانی کەنداو کرد.
لێدوانی فەرمی: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، "سەردانەکەم بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست مێژوویی بوو". لەمیانی سەردانەکەیدا بۆ قەتەر، ترەمپ باسی کاریگەری ئەو وڵاتەی کرد و گوتی، قەتەر ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە بەرقەرارکردنی ئاسایش و سەقامگیری بۆ ناوچەکە، بەتایبەت بۆ پرسی غەززە و ئێران، تەنانەت ڕۆڵی لە ئاسایشی نێوان ڕووسیا و ئۆکرایناش دەبێت.
قووڵتر: لە ماوەی دوو ڕۆژدا کە سەردانی سعودییە و قەتەری کرد، دۆناڵد ترەمپ چەندین گرێبەست و یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لەگەڵ ئەو دوو وڵاتە واژۆ کرد. جیا لەو گرێبەست و ڕێککەوتننانە، ئامانجی ئەم سەردانەی ترەمپ بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی ئەمریکایە لەگەڵ وڵاتانی کەنداو و هاوکات، بەهێزکردنی ئابووری و وەبەرهێنانی زیاترە بۆ ئەمریکا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان