
ساتی گەیشتنی ترەمپ بۆ ئیمارات. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
لە کۆتا ڕۆژی سەردانەکەی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، سەرۆکی ئەمریکا گەیشتە ئیمارات و لەلایەن سەرۆکی ئەو وڵاتە پێشوازی لێکرا.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی 2025-05-13، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا یەکەم سەردانی دەرەوەی دوای دەستبەکاربوونی لە کۆشكی سپی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و یەکەم وێستگەی سەردانەکەشی بۆ سعودییە دەستپێکرد و لە ئیمارات کۆتایی بە گەشتە سێ ڕۆژییەکەی دەهێنێت.
چی ڕوودەدات: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا گەیشتە ئیمارات و لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ئەبوزەبی لەلایەن محەممەد بن زاید ئال نەهیان پێشوازییەکی گەرمی هاوشێوەی پێشوازییەکەی قەتەر و سعوودییەی لێکرا.
ئەوەی پێشبینی دەکرێت: پێشبینی دەکرێت ترەمپ سەردانی مزگەوتی گەورەی شێخ زاید لە ئەبوزەبی بکات، کە بە یەکێک لە گەورەترین و جوانترین مزگەوتەکانی جیهان دادەنرێت.
زانیاری بەدەستهاتوو: بڕیارە لە سەردانەکەی دۆناڵد ترەمپ بۆ ئیماڕات هاوشێوەی سعوودیە و قەتەر چەندین گرێبەستی وەبەرهێنان لەگەڵ ئەو وڵاتە واژۆ بکات و پەیوەندییە ئابووری و بازرگانییەکانیان پتەوتر بکەن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پەیوەندییەکانی نێوان دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و ئیمارات لە ماوەی سەرۆکایەتییەکەیدا بەرەوپێشچوونێکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە، بە تایبەتی لە بواری بازرگانی، تەکنەلۆژیا و سیاسەتی دەرەوە.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان