
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا
ئاڤا نیوز
سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، دەمانەوێت بگەینە ڕێککەوتنێک لەگەڵ ئێران و پێموایە زۆر نزیکیشین لە گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی گشتگیر سەربارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەکانی تاران.
وێنە گەورەکە: لەکاتێکدا دانوستانەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران سەبارەت بە پرسی ئەتۆمیی ئێران بەردەوامن، سەرۆکی ئەمریکا دوێنێ چەندین سزای دیکەی نوێی بەسەر ئەو وڵاتەدا سەپاند و دووپاتیکردەوە بەهیچ شێوەیەک ڕێگە بە تاران نادەین ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی.
لێدوانی فەرمی: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی لە دەوحەی پایتەختی قەتەر ڕایگەیاند: دانوستانی جددی لەگەڵ ئێران هەیە بۆ فەراهەمکردنی ئاشتییەکی درێژخایەن و ئەگەر ئەوە ڕووبدات ئەوا شتێکی سەرسوڕهێنەر دەبێت.
- ئێران بە هەندێک لە مەرجەکان ڕازی بووە، منیش داوایان لێدەکەم بگەینە ڕێککەوتن بەبێ ئەوەی چەکی ئەتۆمی بەدەست بهێنێت.
- دەبێت ئێران سوپاسی قەتەر بکات، کە ڕێگە نادات هێرش بکرێتە سەریان، بە پێچەوانەی وڵاتانی دیکە.
- دەمەوێت ئێران وڵاتێکی بەهێز و پتەو بێت، بەڵام بەبێ ئەوەی خاوەنی چەکی ئەتۆمی بێت.
لەلایەکی دیکەوە: ڕاوێژکارێکی عەلی خامنەیی ڕایگەیاند: ئامادەیین ڕێککەوتن لەگەڵ ئەمریکا بکەین و دەستبەرداری چەکی ئەتۆم بین، بەڵام بەمەرجێک سەرجەم گەمارۆکانی سەر تاران هەڵبگیرێن.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان