
ترەمپ سەردانی مزگەوتی گەورەی شێخ زایدی لە ئەبوزەبی کرد
ئاڤا نیوز
لەچوارچێوەی سەردانەکەی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا سەردانی مزگەوتی گەورەی شێخ زایدی لە ئەبوزەبی کرد.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی 2025-05-13، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا یەکەم سەردانی دەرەوەی دوای دەستبەکاربوونی لە کۆشكی سپی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و یەکەم وێستگەی سەردانەکەشی بۆ سعودییە دەستپێکرد و لە ئیمارات کۆتایی بە گەشتە سێ ڕۆژییەکەی دەهێنێت.
چی ڕوودەدات: ئەمڕۆ دوای ئەوەی سەردانی ئیماراتی کرد و لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ئەبوزەبی لەلایەن محەممەد بن زاید ئال نەهیان پێشوازییەکی گەرمی لێکرا.
زانیاریی زیاتر: ترەمپ بە یاوەری شێخ خالد بن محەممەد بن زاید ئال نەهیان، سەردانی یەکێک لە گەورەترین و جوانترین مزگەوتەکانی جیهانی کرد کە مزگەوتی گەورەی شێخ زایدە لە ئەبوزەبی کرد.
وێنە: ئاڤا دیجیتاڵ










