نزیکەی هەزار و 117 کارمەندی تەندروستی زیاتر لە پێنج مانگە مووچەیان وەرنەگرتووە
- تەندروستی
- 15 ئایار

ژمارەیەک کارمەندی تەندروستی
ئاڤا نیوز
زیاتر لە هەزار کارمەندی تەندروستی بەهۆی ئەوەی گرێبەستەکانیان نوێ نەکراوەتەوە، زیاتر لە پێنج مانگە مووچەیان وەرنەگرتووە. وەزارەتی تەندروستیش دەڵێت، سەرجەم ڕێکارەکان بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکانیان تەواو بووە، لەنزیکترین کاتدا فەرمانی خەرجکردنی مووچەیان بۆ دەردەچێت.
وێنە گەورەکە: نزیکەی هەزار و 117 کارمەندی تەندروستی کە لە نەخۆشخانە و بنکە تەندرووستییەکانی کوردستان کار دەکەن، زیاتر لە پێنج مانگە مووچەیان وەرنەگرتووە، بەهۆی ئەوەی گرێبەستەکانیان بۆ تازە نەکراوەتەوە. بەشێکی زۆر لەو کارمەندانە، تەنیا ئەو کارەیان هەیە و هیچ داهاتێکی تریان نییە، بۆیە گوزەرانیان زۆر خراپە و داوا دەکەن کێشەکانیان چارەسەر بکرێ.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەم کارمەندانە لە ساڵی 2012 گرێبەستن، لەکۆتایی هەموو ساڵێک گرێبەستەکەیان بۆ تازە دەکرێتەوە، بەڵام ئەمجارە تا ئێستا گرێبەستەکەیان بۆ نوێ نەکراوەتەوە، ماوەی پێنج مانگیشە مووچەیان وەرنەگرتووە، کەچی بەردەوامیشن لە خزمەتکردن.
زانیاریی پەیامنێر: هیشام سەعید، پەیامنێری ئاڤا پەیوەندی بە هونەر جەمال، وتەبێژی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان دەکات، وتوویەتی: سەرجەم ڕێکارەکان بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکان تەواو بووە، لەنزیکترین کاتدا فەرمانی خەرجکردنی مووچەیان بۆ دەردەچێت.
لەلایەکی دیکەوە: دکتۆر مەعاف کەریم، بەڕێوەبەری گشتی کارگێڕی و دارایی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش دەڵێت: هەموو ڕێکارەکانی نوێکردنەوی گرێبەست و پێدانی پارە بە کارمەندە گرێبەستەکانی تەندروستی تەواو بووە، بڕیارە هەفتەی داهاتوو مووچەیان پێبدرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 44 خولەک لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- هەواڵ
- 49 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ ئاماری کوژراوانی جەنگی ئۆکراینا بڵاو دەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز