
کۆگایەکی بەنزین لە سنووری هەولێر
ئاڤا نیوز
لە کۆگایەکی بەنزین لە سنووری هەولێر، سێ کەس کە دووانیان کارمەندی بەرگریی شارستانین لەنێو تانکییەکی هەڵگرتنی بەنزین خنکان.
زانیاریی پەیامنێر: شەوکەت قادر، پەیامنێری ئاڤا میدیا لە هەولێر ڕایگەیاند: بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە پاڵاوگەیەکی بەنزین لە ناحیەی شەمامک لە سنووری هەولێر، سێ کەس کە دووانیان کارمەندی بەرگریی شارستانیی هەولێرن لەنێو تانکییەکی کۆگاکردنی بەنزین بەدوای یەکەوە خنکاون و تاوەکو ئێستا تەرمی دووانیان دەرهێنراوە و تیمەکانی بەرگریی شارستانی سەرقاڵی دەرهێنانی تەرمی سێیەمن.
زانیاریی زیاتر: بەپێی زانیارییەکانی ئاڤا میدیا، سەرەتا کارمەندێکی کۆگاکە لەنێو تانکییەکە خنکاوە و دواتر دوو کارمەندەکەی بەرگریی شارستانی بۆ دەرهێنانی تەرمی ئەو کەسە چوونەتە نێو تانکییەکەوە بەڵام نەیانتوانیوە دەرباز بن و ئەوانیش خنکاون.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
11 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان