سەرۆکوەزیرانی ئیسپانیا لە کۆمکاری عەرەبی: ژمارەی کوژراوان لە غەززە قبووڵ نەکراوە
- هەواڵ
- 17 ئایار

ساتی گەیشتنی پێدرۆ سانچێز، سەرۆکوەزیرانی ئیسپانیا بۆ بەغدا بە مەبەستی بەشداریکردن لە لووتکەی کۆمکاری عەرەبی و پێشوازیکردن لێی لەلایەن فوئاد حووسێن جێگری سەرۆکوەزیرانی عێراق
ئاڤا نیوز
پێدرۆ سانچێز، سەرۆکوەزیرانی ئیسپانیا لەمیانی بەشداریکردنی لە لووتکەی کۆمکاری عەرەبی گوتی، "ژمارەی کوژراوان لە غەززە زۆر گەورەیە و قبووڵ ناکرێت".
وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ شەممە، ڕێککەوتی 17ـی 5ـی 2025، 34ـەمین کۆبوونەوەی لووتکەی کۆمکاری عەرەبی لە بەغدای پایتەختی عێراق بەڕێوەدەچێت، سەرۆک و سەرکردەی 22 وڵاتی عەرەبی بەشدارن. هاوکات پێدرۆ سانچێز، سەرۆکوەزیرانی ئیسپانیا وەک "میوانی شەرەف"، لە لووتکەکەدا بەشدارە.
لێدوانی فەرمی: پێدرۆ سانچێز، سەرۆکوەزیرانی ئیسپانیا ڕاگەیاند، پێویستە شەڕی غەززە بوەستێت، چونکە ژمارەی کوژراوان زۆرە و قبووڵ ناکرێت و یاسا نێودەوڵەتییەکان پێشێل دەکات. گوتیشی، ڕەشنووسی بڕیارنامەیەک پێشکەشی نەتەوەیەکگرتووەکان دەکەن بۆ کۆتاییهێنان بە گەمارۆی مرۆیی بۆ سەر غەززە
سەرۆکوەزیرانی ئیسپانیا لە بەشێکی دیکەی وتارەکەیدا کە لەمیانی لووتکەکەدا پێشکەشی کرد، گوتی، ئەوەی لە غەززە و کەرتی ڕۆژئاوا ڕوودەدات ناتوانرێت پشتگوێ بخرێت.
هەرچی پەیوەستە بە دەوڵەتی سەربەخۆی فەلەستین، سانچێز دەڵێت، "بە دانپێدانانی دەوڵەتی فەڵەستین، پشتیووانی لە چارەسەری دوو دەوڵەتی دەکەین بۆ ئیسرائیل و فەلەستین.
لەلایەکی دیکە: محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە وتاری لووتکەی کۆمکاری عەرەبی ڕاگەیاند، بۆ کاری هاوبەش لەنێوان وڵاتانی عەرەب، 18 دەستپێشخەریی گەورە ڕادەگەیێنین، لە نێویاندا دامەزراندنی سندووقێکی عەرەبی بۆ پشتیووانیکردن لە بوژانەوە و ئاوەدانکردنەوەی ئەو وڵاتانەی دووچاری قەیران و ململانێ و شەڕ دەبنەوە.
بەگوتەی سەرۆکوەزیران، عێراق لەو سندووقەدا 20 ملیۆن دۆلار بۆ ئاوەدانکردنەوەی غەززە و 20 ملیۆن دۆلاری دیکەش بۆ ئاوەدانکردنەوەی باشووری لوبنان دەبەخشێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان