وەزارەتی دەرەوەی عێراق: بەهۆی ئامادەنەبوونی سەرکردەکان لە لووتکەی عەرەبی شۆک بووین
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش

هۆڵی کۆبوونەوەی لووتکەی کۆمکاری عەرەبی لە بەغدا
ئاڤا نیوز
بریکاری وەزارەتی دەرەوەی عێراق دەڵێت، ئامادەنەبوونی بەشێک لە سەرکردەکانی عەرەب لە لووتکەی کۆمکاری عەرەب لە بەغدا، بۆ ئەوان مایەی سەرسوڕمان بوو، جەختیش دەکاتەوە کە کێشەی سنووری ئاویی نێوان عێراق و کوێت کاریگەری لەسەر ئامادەنەبوونی سەرکردەکان هەبووە.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی شەممە، ڕێککەوتی 17ـی 5ـی 2025، 34ـەمین لووتکەی عەرەبی لە بەغدا بەڕێوەچوو، لە کۆی 22 وڵاتی ئەندام لە کۆمکاری عەرەبی، بە عێراقەوە سەرۆک و کەسی یەکەمی تەنیا شەش وڵات ئامادەبوون، بەوەش بووە خراپترین لووتکە لەڕووی ئامادەبوونی سەرکردەی وڵاتانەوە.
لێدوانی فەرمی: هیشام عەلاوی، بریکاری وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە لێدوانێکدا ئاماژەی بەوەکرد، ئەوان پێشبینی ئامادەنەبوونی بەشێک لە سەرۆکی وڵاتانیان کردبوو، بەڵام بە ئامادەنەبوونی بەشێکی دیکەیان تووشی سەرسوڕمان بوون، بەتایبەتیش ئامادەنەبوونی پادشای ئوردن کە ڕێککەوتن بۆ لووتکەی سێ قۆڵی لەگەڵ عێراق و میسر کرابوو، هەروەها پادشای بەحرێن کە سەرۆکی خولی پێشووی لوتکەکە بوو و وەک پرۆتۆڵ چاوەڕێ دەکرا ئامادەبێت، بۆ ئامادەبوونی ئەو دوو سەرۆکەش ڕێککەوتن کرابوو.
ئەو بریکارەی وەزارەتی دەرەوی عێراق دەشڵێت،"نازانین هۆکاری ئامادەنەبوونی سەرکردەکانی دیکە چی بوو، بەشێک لە شاندی وڵاتانیش وتاری خۆیان ڕادەستی ئێمە کرد بەبێ ئەوەی پێشکەشی بکەن، ئێمەش پێویستیمان بە زانینی هۆکارەکەی هەیە، هەڵوەشاندنەوەی ڕێککەوتنی خۆر عەبدوڵڵا ڕەنگە کاریگەری لەسەر ئامادەنەبوونی سەرکردەکان هەبووبێت، بەڵام عێراق بۆ بەهێزکردنی کاری پێکەوەیی عەرەبی، دڵسۆزە".
بەوتەی هیشام عەلاوی، دۆخ و هۆکاری ئامادەنەبوونی سەرۆکی سووریا لە لووتکەدا لە سەرکردەکانی دیکە جیاوازە، سەرۆکوەزیرانی عێراقیش کاتێک باسی "سوپڕایزی" دەکرد مەبەستی لەو بڕیار و دەستپێشخەرییانە بوو کە لە لووتکەدا دەدەرێن.
بریکاری وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕەتیشیدەکاتەوە، ئەمیری قەتەر "توڕە"بووبێت بۆیەش وتاری پێشکەش نەکرد، بەڵام ئاشکرای دەکات کە وتاری ئیمارات لە لووتکەدا درێژ بووە و ڕەنگە ئەوە هۆکاری ئەوەبێت کە وتارەکەیان نەخوێندەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: شێخ تەمیم بن حەمەد ئال سانی، میری قەتەر کە بەمەبەستی بەشدایکردن لە لووتکەی عەرەبی سەردانی بەغدای کردبوو، بەڵام بەشداریی لووتکەکەی نەکرد و هاوشێوەی سەرۆکی وڵاتان گوتاری وڵاتەکەی پێشکەش نەکرد. تەنیا لە گرتنی وێنە یادگارییەکە بەشداربوو.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ببینە و ببیستە
- 23 خولەک لەمەوپێش
ڕەسووکە لێرەیە؛ کەیف و خۆشی لەگەڵ خزمانی ناحیەی هێرۆ
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مەحسوون قرمزیگول: لە تورکیا کێشەی گەورەتر لە تیرۆرمان هەیە ئەویش گەندەڵییە
14 کاتژمێر لەمەوپێش
بەرهەمە شیرەمەنییەکان شەکری خوێن ڕێکدەخەن
22 کاتژمێر لەمەوپێش
نمایشی جلوبەرگی کولتووری لە شاری وان بەڕێوەچوو
16 ئایار
لەدایکبووانی 2007 لە هەڵبژاردنی عێراق دەنگ دەدەن
16 ئایار
سندووقى فیلم بۆ بەرهەمهێنانی فیلمی كوردی دروست دەكرێت
15 ئایار
- کوردستان
- 43 خولەک لەمەوپێش
نێچیرڤان بارزانی: پەیوەندییەکی باشمان لەگەڵ وڵاتی ئێران هەیە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تەقینەوەیەک لە پاڵاوگەی بێجی ڕوویدا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە لە یەک ڕۆژدا لە غەززە 97 کەس کوژران
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەحمەد داودئۆغڵو لەڕێگەی فڕۆکەخانەی کەرکووکەوە دەچیتە سلێمانی
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی کشتوکاڵ: ئەمساڵ کەمتر لە یەک ملیۆن تۆن گەنم بەرهەم دێت