
هێزە ئەمنییەکانی عێراق لەکاتی ئەرکدا
ئاڤا نیوز
ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق دەڵێت، دوای ئەوەی بەڵگەنامەی ئاڕاستەی حکومەت کرد کە "تیرۆرستێک" پاسپۆرت و کارتی نیشتیمانی بۆ دەرکراوە، وەزارەتی ناوخۆ لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی لەسەر دۆسییەکە پێکهێناوە.
وێنە گەورەکە: بەپێی قسەکانی ئەو پەرلەمانتارە، ئەو کەسە لە ساڵی 2008 بەتۆمەتی تیرۆر فەرمانی دەستگیرکردنی هەیە و دەستگیرنەکراوە، بەم دواییانەش لە یەکێک لە پارێزگاکانی عێراق کارتی نیشتیمانی بۆ دەرکراوە، پێشتریش پاسپۆرت و مۆڵەتی شۆفێری بۆ دەرکراوە.
لێدوانی فەرمی: حەیدەر سەلامی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، دوای بڵاوکردنەوەی بەڵگەنامەکانی تایبەت بەو کەسە، وەزارەتی ناوخۆ هاتووەتەسەر خەت و لیژنەیەکی بۆ بەدواداچوون لەسەر دۆسییەکە پێکهێناوە.
- ئەو پەرلەمانتارە باوەڕی وایە تێپەڕبوونی ئەو بابەتە بەسەر سێ دەزگای دەوڵەتیدا جێگەی سەرسوڕمانە، بۆیەش داوایکرد لێپرسینەوە لەو کەسانە بکرێت کە ئاسانکارییان بۆ ئەو داواکراوە کردووە و بەڵگەنامەی دەوڵەتییان بۆ دەرکردووە.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان