قوباد تاڵەبانی: لەگەڵ پارتی ڕێککەوتووین بە جیا بەشداری هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بکەین
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان
ئاڤا نیوز
لەبارەی بەشداری کردنیان لەگەڵ پارتی لە هەڵبژاردنەکانی داهاتووی عێراق، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی وەزیرانی هەرێمی كوردستان دەڵێت، ڕێککەوتووین لەگەڵ پارتی بە جیا بەشداری لە هەڵبژاردنەکان بکەین.
وێنە گەورەکە: دوای لێکنزیکبوونەوەی پارتی و یەکێتی لەبارەی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان، هەوڵێک هەبوو بە دەستپێشخەری یەکێتی بۆ بەشداریکردنی هەردوولا لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق بە یەک لیست بە تایبەت لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان.
لێدوانی فەرمی: قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی وەزیرانی هەرێمی كوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی وتی، لەگەڵ پارتی ڕێككەوتووین بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق یەك لیستمان نەبێت و هەریەكە و لە لیستی خۆی بەشدار بێت، تەنانەت لە كەركووكیش.
زانیاریی زیاتر: لەبارەی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان، قوباد تاڵەبانی وتی، داوام کردووە لەم هەفتەیە كۆبوونەوەی پارتی و یەكێتیی بکەینەوە، تاوەكو نزیكتر بكەوینەوە لە پێكهێنانی كابینەی دەیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان.
باکگراوند: پارتی و یەکێتی چەند جارێک دانیشتنیان کردووە و گفتووگۆیان کردووە لەسەر هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق. مەسروور بارزانی سەرۆکوەزیرانی کوردستان وتوویەتی، ئێمە بەیەک لیست لەگەڵ یەکێتی بەشداری هەڵبژاردن ناکەین، نە لە کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکانی تری دەرەوەی هەرێمی کوردستان، نە لە ناوخۆی هەرێمی کوردستان، ئەوەی بەلای ئێمەوە گرنگە یەک هەڵوێستی و یەکدەنگیمان دەوێت لەبەغدا لەگەڵ هەموو لایەنە کوردستانییەکان بۆ بەدەستهێنانی مافە دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 23 خولەک لەمەوپێش
فوئاد حوسێن بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە تاران
- جیهان
- 53 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا و ئێران: بەم زووانە کۆدەبینەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
توێژینەوەیەک: ئەگەری مردنی پیاوان بەهۆی دڵشکان لە خانمان زیاترە
7 کاتژمێر لەمەوپێش
مەحسوون قرمزیگول: لە تورکیا کێشەی گەورەتر لە تیرۆرمان هەیە ئەویش گەندەڵییە
21 کاتژمێر لەمەوپێش
بەرهەمە شیرەمەنییەکان شەکری خوێن ڕێکدەخەن
17 ئایار
نمایشی جلوبەرگی کولتووری لە شاری وان بەڕێوەچوو
16 ئایار
لەدایکبووانی 2007 لە هەڵبژاردنی عێراق دەنگ دەدەن
16 ئایار
- عێراق
- 23 خولەک لەمەوپێش
فوئاد حوسێن بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە تاران
- جیهان
- 53 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا و ئێران: بەم زووانە کۆدەبینەوە