
بنکەیەکی سەربازی ئیسرائیل لە نزیک غەززە. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دانوستاندنەکانی دەوحە کە تێیدا دەستپێشخەری و پێشنیازەکانی ستیڤ ویتکۆڤ تاوتووێ دەکرێت بە دەرفەتێکی بەهێز ناوزەند دەکات بۆ کۆتایهێنان بە جەنگ.
وێنە گەورەکە: گەڕێکی دیکەی دانوستاندنە ناڕاستەوخۆکانی نێوان ئیسرائیل و حەماس بە نێوەندگیری میسر و قەتەر و پشتگیری ئەمریکا دەستی پێکردەوە، ڕۆژی شەممە یەکەم کۆبوونەوە ئەنجمادرا، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند چاوەڕوانی ئەنجامی ئەرێنی لەم گەڕەی دانوستانەکان دەکات و دەیەوێت بە زووترین کات ئاگربەستی هەمیشەیی ڕابگەیەنرێت و کۆتایی بە جەنگ بهێنرێت.
بڵاوکراوەی فەرمی: نوسینگەی بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە بڵاوکراوەیەکی فەرمیدا ڕایگەیاند: وەفدی دانوستانەکان هەموو هەوڵێک دەدەن بۆ قۆستنەوەی دەرفەتەکان بۆ کۆتایهێنان بە جەنگ، ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکان لەسەر بنەمای پێشنیازەکانی ستیڤ ویتکۆڤ، نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بەڕێوەدەچێت، ئەم قۆناغەی دانوستانەکان بە دەرفەتێکی بەهێز دەبینین بۆ کۆتایهێنان بە جەنگ و گەر پێشنیازەکانی ویتکۆڤ جێبەجێبکرێت جەنگ کۆتایی پێدێت.
پێشنیازەکانی ستیڤ ویتکۆڤ، بۆ کۆتایهێنان بە جەنگ لە غەززە
٠ ئازادکردنی تەواوی بارمتەکان
٠ دوورخستنەوەی سەرکردە و چەکدارانی حەماس لە کەرتی غەززە
٠ داماڵینی کەرتی غەززە لە چەک
٠ بوونیادنانەوەی غەززە
لەلایەکی دیکەوە: بزووتنەوەی حەماس لە ڕاگەیەنراوێکدا نیازی ئیسرائیلی بۆ کۆتایهێنان بە جەنگ ڕەتکردەوە ڕایگەیاند: ئیسرائیل بەبێ هیچ هەنگاوێکی ئەرێنی کۆمەڵێک داواکاری قورسی پێشکەشکردووە، بەم شێوەیەش تەنیا دەیەوێت کات بە فیڕۆ بدات و بەردەوامی بە جەنگ بدات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 34 خولەک لەمەوپێش
عێراقچی: دەبێت ئەمریکا قەرەبووی ماددی ئێران بکاتەوە
- هەواڵ
- 51 خولەک لەمەوپێش
42 ساڵ تێپەڕی؛ برینی ئەنفالی 8 هەزار بارزانی هێشتا ساڕێژ نەبووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەزار پارچە زەوی دیکە لە سنووری هەولێر دابەش دەکرێن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
10 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
11 کاتژمێر لەمەوپێش
باوکێک بە تەنیا کوڕە تووشبووەکەی بە ئۆتیزم بەخێو دەکات و دەستبەرداری ژیانی خۆی بووە
11 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 34 خولەک لەمەوپێش
عێراقچی: دەبێت ئەمریکا قەرەبووی ماددی ئێران بکاتەوە
- هەواڵ
- 51 خولەک لەمەوپێش
42 ساڵ تێپەڕی؛ برینی ئەنفالی 8 هەزار بارزانی هێشتا ساڕێژ نەبووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەزار پارچە زەوی دیکە لە سنووری هەولێر دابەش دەکرێن