تیرۆرستێکی داواکراو لە عێراق دەبێتە خاوەنی پاسپۆرت و مۆڵەتی شۆفێریی نێودەوڵەتی
- هەواڵ
- 20 ئایار

مەفرەیەکی پۆلیسی عێراق
ئاڤا نیوز
لە ساڵی 2008 تۆمەتبارێک بە ماددەی تیرۆر فەرمانی گرتنی بۆ دەردەچێ و دوای نۆ ساڵ لەو فەرمانە دەبێتە خاوەن پاسپۆرت و کارتی نیشتمانی بێ ئەوەی کەسیش پێی بزانێت.
چیرۆکی سەرەکی: ساڵی 2008 وەزارەتی ناوخۆ ناو، وێنە و زانیاریی تیرۆرستێک بەسەر گشت بازگە و دامودەزگا سەربازییەکان بڵاودەکاتەوە بۆ ئەوەی لە هەر شوێنێک بینرا دەستبەجێ کەلەپچەی بکەن و دەستبەسەری بکەن، بەڵام ئەوەی جێگەی سەرنجە لە ساڵی 2017 تۆمەتبار سەرلەنوێ پاسپۆرتێکی عێراقی لەسەر هەمان ناو و زانیاریی خۆی وەردەگرێتەوە و کەسیش پێی نازانێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هەر بەمەشەوە نەوەستاوە، لە ساڵی 2021 مامەڵەی وەرگرتنی مۆڵەتی شۆفێری لە یەکێک لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتووچۆی عێراق بۆ ڕایی دەکرێ و تاقیکردنەوەکانی بەسەرکەوتوویی تێدەپەڕێنێ و دەبێتە خاوەن مۆڵەتی شۆفێریی نێودەوڵەتی.
هاوکات، تۆمەتباری داواکراو چەند مانگێک پێش ئێستا هەڵدەستێت بە گۆڕینی تەزکەرەی بۆ کارتی نیشتمانی و کەسیش نازانێت ئێستا خەریکی چییە.
بەتەنیشت ئەم بابەتەوە: لەپای ئەم کەمتەرخەمییانەی دامودەزگاکانی عێراق، چەند پەرلەمانتارێک لێژنەیەکیان پێکهێناوە بۆ لێکۆڵینەوە لەم کارانە و سزادانی ئەو کەسانەی کە لە ئاسانکاریکردن بۆ تۆمەتبار تێوەگلاون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
11 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان