دامەزراوەی شەهیدانی عێراق: تائێستا ڕووفاتی هەزار و 700 هاووڵاتی کورد دەرهێنراونەتەوە
- هەواڵ
- 21 ئایار

تیمێكی یونیتاد لە ساڵی 2023 گۆڕێكی بە كۆمەڵ لەنزیك شنگال هەڵدەدەنەوە- وێنە: یونیتاد
ئاڤا نیوز
دامەزراوەی شەهیدانی عێراق دەڵێت، لە ساڵی 2008ەوە ڕووفاتی هەزار و 700 هاووڵاتی کورد لە گۆڕە بە کۆمەڵەکاندا دەرهێنراونەتەوە، ئاشکراشی دەکات کە لە ناسینەوەی ڕووفاتەکاندا ڕووبەڕووی ئاستەنگی گەورە بوونەتەوە.
وێنە گەورەکە: ڕژێمی بەعسی ڕووخاو لە عێراق لە هەشتاکانی سەدەی ڕابردوو لەژێر ناونیشانی ئەنفال، دەیان هەزار هاووڵاتی کوردی لە بیابانەکانی باشووری عێراق زیندەبەچاڵ کرد، لە دوای ڕووخانی بەعسیش لە ساڵی 2003 بەهۆکاری جیاواز پرۆسەی هەڵدانەوەی گۆڕە بە کۆمەڵەکان بەخاوی بەڕێوەدەچێت.
لێدوانی فەرمی: عەبدولئیلا نائیلی، سەرۆکی دامەزراوەی شەهیدانی فیدراڵی بە ئاژانسی هەواڵی فەرمی ڕاگەیاندووە، لە ساڵی 2008ەوە دامەزراوەکەیان 30 گۆڕی بە کۆمەڵی تایبەت بە هاووڵاتیانی کوردی هەڵداوەتەوە و ڕووفاتی هەزار و 700 کەسیش دەرهێنراوەتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، دامەزراوەکەیان لە ناسینەوەی ڕووفاتەکاندا ڕووبەڕووی ئاستەنگی گەورە بووەتەوە، چونکە زۆرینەی کەسوکاری خاوەن ڕووفاتەکان لە ژیاندا نەماون یان کۆچیان بۆ دەرەوەی وڵات کردووە، بۆیەش ئێستا هەوڵ دەدەن تۆمارێکی نیشتیمانی دروستبکەن کە تایبەت دەبێت بە کەسە بێسەروشوێن بووەکان و ناو و زانیاری هەموو قوربانییەکانی لە هەموو پێکهاتەکان تێدا دەبێت.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان