وەزیری پێشووتری دەرەوەی ئەمریکا: سەربەخۆیی کورد لەگەڵ بەرژەوەندییە ستراتیژییەکانی ئەمریکا یەکدەگرێتەوە
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش

مایک پۆمپێیۆ، وەزیری پێشووتری دەرەوەی ئەمریکا و بەرپرسی پێشووتری دەزگای هەواڵگریی ئەو وڵاتە
ئاڤا نیوز
وەزیری پێشووتری دەرەوەی ئەمریکا لە وتارێکدا، کورد وەک یەکێک لە هاوبەشە متمانەپێکراوەکانی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ناودەبات و دەڵێت، "ئاوات و هیوای کورد بۆ سەربەخۆیی نەک تەنیا داوایەکی ڕەوا و دروستە، بەڵکو لەگەڵ بەرژەوەندییە ستراتیژییەکانی ئەمریکا یەکدەگرێتەوە."
وێنە گەورەکە: مایک پۆمپێیۆ، وەزیری پێشووتری دەرەوەی ئەمریکا و بەرپرسی پێشووتری دەزگای هەواڵگریی ئەو وڵاتە، وتارێکی لەبارەی کوردەوە نووسیووە و کورد، وەک هاوبەشی متمانەپێکراوی ئەمریکا ناو دەبات. هاوکات پۆمپێیۆ لە بەشێکی دیکەی وتارەکەیدا بە گرنگییەوە باسی ڕووبەڕووبوونەوەی کورد دژی داعش و سەرچاوە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان دەکات.
پەیامی فەرمی: مایک پۆمپێیۆ، دەڵێت، ئەوان [کورد] خۆیان سەلماندووە کە یەکێکن لە هاوبەشە متمانەپێکراوەکانی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەڵام هێشتا خەڵکی کورد هیچ نیشتمانێکی ڕاستەقینەی خۆیان نییە".
وەزیری پێشووتری دەرەوەی ئەمریکا دەشڵێت، ئەکتەرە هەرێمییەکانی دیکە هاوڕێیەتیان تەنیا بە قسە بووە، بەڵام کوردەکان لەڕێگەی کردار و قوربانییدانەوە هاوڕێیەتی خۆیان سەلماندووە.
تەواوی وتارەکەی مایک پۆمپێیۆ:
کوردەکان شایەنی باشترن، چۆن ئەمریکا دەتوانێت پشتگیری لە داوای هاوپەیمانەکانی بکات بۆ ئازادی.
ئەوان خۆیان سەلماندووە کە یەکێکن لە هاوبەشە متمانەپێکراوەکانی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، بەڵام هێشتا خەڵکی کورد هیچ نیشتمانێکی ڕاستەقینەی خۆیان نییە. ئەکتەرە هەرێمییەکانی دیکە هاوڕێیەتیان تەنیا بە قسە بووە، بەڵام کوردەکان لە ڕێگەی کردار و قوربانییدانەوە هاوڕێیەتی خۆیان سەلماندووە.
ئاوات و هیوای کورد بۆ سەربەخۆیی نەک تەنیا داوایەکی ڕەوا و دروستە، بەڵکو لەگەڵ بەرژەوەندییە ستراتیژییەکانی ئەمریکا یەکدەگرێتەوە، لە کاتی ئەرکەکانم وەک وەزیری دەرەوە و بەڕێوەبەری دەزگای هەواڵگری لە خولی یەکەمی سەرۆک ترەمپ، شاهێدی پابەندبوونی بەردەوامیان بووم بە ئامانجە هاوبەشەکانمانەوە.
جەنگاوەرە کوردەکان بەردەوام شەڕیان لەگەڵ خراپترین دوژمنەکانی ئەمریکا کردووە، لەوانە: گرووپە جیهادییەکانی وەک داعش، قاعیدە و ئەو گرووپانەی کە خوێن و گەنجینەی ئەمریکا ئامانجی هەمیشەییان بووە.
بەپێچەوانەی زۆرێک لە هاوبەشەکانی دیکەی ناوچەکە، کوردەکان هەرگیز پەیوەندییان لەگەڵ تیرۆری دژە ئەمریکا نەبووە، هەرگیز ژیانی ئەمریکیەکیان نەکردۆتە ئامانج و هەرگیز لە هاوڕێیەتییان لەگەڵ ئەمریکا دوودڵ نەبوون.
دڵسۆزیی کورد بووە هۆی دەستکەوت و وەبەرهێنانێکی مەزن بۆ ئەمریکا، بە بەراورد بەو تریلیۆنانەی کە لە ململانێکانی دیکەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا خەرجکراون.
خاکی کوردان خاوەنی سەرچاوەی سرووشتیی مەزنن، بۆ سەربەخۆیی و ئابوورییەکی جێگیر هاوکاری گەورە دەبن. تەنیا هەرێمی کەردستان بە مەزەندەیی 45 ملیار بەرمیل نەوتی تێدایە کە نزیکەی یەک لەسەر سێی کۆی گشتی یەدەگی نەوتی عێراق دەکات، ئەمە جگە لە کێڵگە غازییە سرووشتییەکان.
خاکی کورد کانزای بەنرخ و ناوازەی تێدایە، کە بەهۆی بەربەست و ململانێی سیاسییەوە تا ڕادەیەکی زۆر بەکارنەهێنراوە و ڕێگری لێکراوە. حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرەڕای بەربەست و ڕێگرییەکانی بەغداد، نمونەی حکومڕانییەکی کاریگەر و ناوازەی پیشانداوە و ئابوورییەکی بەهێزی بونیاد ناوە و سەرکەوتوو بووە لە ڕاکێشانی وەبەرهێنانی نێودەوڵەتی.
ئابوورییەکی سەربەخۆ، کوردستان دەکات بە هاوبەشێکی خاوەن ئابووریی بەهێز، بەوشێوەیە کوردستان بە خێرایی گەشە دەکات و دەبێت بە خاوەن ئابوورییەکی سەربەخۆ و، پێگەی ستراتیژیی ئەمریکا بەهێزتر دەکات.
لە بەشداریکردنی دیپلۆماسی مندا لە سەرانسەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەوەم بۆ دەرکەوت چی کوردەکان جیادەکاتەوە لەوانی دیکە، لە هەرێمێکدا (ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست) کە دەسەڵاتخوازی و تووندڕەوی زاڵە بەسەریدا، ناوچەکانی حوکمڕانی کورد وەک دوورگەیەکی لێبوردەیی و پێکەوەژیانی هەموو جیاوازییەکان دەردەکەون.
کوردەکان ئایدۆلۆژیای دژە ئەمریکی و دژە جوولەکەیان ڕەتکردووەتەوە کە ئایدۆلۆژیایەکی ژەهراوییە.
هاوشێوەی ئەمریکییەکان، ئەوان تامەزرۆی بڕیاری چارەی خۆنووسین و خاوەندارییەتی حکومەتێکی سەربەخۆن کە نوێنەرایەتییان بکا، ئەوان هیچ نیاز و پلانێکیان نییە ببنە دەوڵەتێکی نەیاری ئەمریکا.
بۆ ماوەیەکی زۆر ئەمریکا ئەو توانا ستراتیژییەی پشتگوێ خستووە کە بە پشتگیریکردنی کوردستان دەستی دەکەوێت ئەمەش لە ترسی کاردانەوەی هەرێمیی بووە. لەم کاتە گرنگەدا پێویستە کوردەکان بخەینە نێو ستراتیژی هەرێمییەوە لە ڕێگەی ڕۆڵی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
ئەمریکا دەبێت بە تووندی بەرپەرچی هەوڵە هەرێمییەکان بداتەوە بۆ تێکدانی خۆبەڕێوەبەری کوردی، کاتێک سوپای پاسدارانی ئێران خاکی کوردستانیان مووشەکباران کرد، وەک ساڵی ڕابردوو، پێویستە واشنتن وەڵامی هەبێت.
نابێت هیچ دەسەڵاتێکی هەرێمیی بتوانێت هەنگاو دژ بە هاوپەیمان و هاوبەشەکانمان بنێت. بۆ ئەوەی ئەمریکا بە سەرکەوتوویی پرۆژەی هێزی ئەمریکی دابمەزرێنێت، دەبێت ئەو هێڵە سوورانە دیاری بکات و ڕێگە بە هیچ هێزێک نەدات زیان بە هاوبەش و هاوپەیمانەکانمان بگەیێنن.
هەروەها دەبێت هەرێمی کوردستان لە خنکاندن و سزای ئابووریی بپارێزرێت کە لە ئەنجامی هەوڵەکانیان بۆ سەربەخۆیی وەک سزا دژیان بەکاردەهێنرێت. بەغدا چەندین جار پارەی ڕاگرتووە و هەناردەکردنی نەوتی بۆ دەرەوە ڕاگرتووە، ئەم سیاسەتە لە لایەن تارانەوە پشتگیری دەکرێت بۆ ناچارکردنی کورد بۆ ڕازیبوون بە ویستەکانیان.
واشنتن پێویستە دەسەڵات و ڕۆڵی گەورەی خۆی لەگەڵ حکومەتی عێراقدا بەکاربهێنێت بۆ هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری ڕاگرتنی هەناردەکردنی نەوت، بەم هەنگاوەش هەم ڕێگە بە کوردەکان دەدات کە گەشە بکەن و هەم دابینکردنی نەوتی جیهانی زیاد بکەن، بەم شێوەیەش ئاسایشی وزە بەهێز دەبێت.
پێویستە ئەمریکا ڕێز لە شەرعیەتی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردی ساڵی 2017 بگرێت، کە تێیدا زیاتر لە %92ـی کوردەکانی عێراق سەربەخۆیییان هەڵبژاردووە.
بەغدا بە پشتیوانی ئێران لەبری ئەوەی ڕێز لەم پرۆسە دیموکراسیە بگرێت، تانک و میلیشیاکانی نارد بۆ سزادانی کوردەکان و سەپاندنی گەمارۆ لەو کاتەدا ئەمریکا سەقامگیری دەستکردی عێراقی بەسەر ئاوات و ویستی کوردەکاندا هەڵبژارد ، هەڵەیەک بوو کە ئێستا دەبێ ڕاستی بکەینەوە.
داننان بە ڕەوایی ڕیفراندۆمەکە بە پشتگیریکردن لە سەربەخۆیی کوردستان واتە ڕێزگرتن لە ئیرادەی دیموکراسی گەلێک کە مافی دیاریکردنی داهاتووی خۆیان بەدەستهێناوە.
لە کۆتاییدا، پێویستە ئەمریکا لەگەڵ کورد کار بکات بەرەو ڕێگایەکی ئاشتیخواز و دانوستانکراو لە پێناو سەربەخۆییەکی مەزنتر. ئەم ئامانجە درێژخایەنە دەبێت لە ڕێگەی سەرچاوە دیپلۆماسییەکانەوە بەدیبهێنرێت بۆ ئەوەی ناکۆکی نوێ دروست نەکات، بەڵام ئامانجێکە کە بەهایەکی مەزنی لە چوارچێوەی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوڕاستدا هەیە.
ئەمریکا پێویستە هانی بەغدا و هەولێر بدات بۆ دامەزراندنی چوارچێوەیەکی یاسایی بۆ سەروەریی زیاتری کورد کە هەردوو خواستی کورد و نیگەرانییەکانی عێراق لەخۆبگرێت.
بە هەمان شێوە پێویستە لەگەڵ تورکیا کە زۆرترین دانیشتوانی کورد لەخۆدەگرێت کار بکرێت بۆ جەختکردنەوە لەسەر سوودە ستراتیژییەکانی کوردستانێکی سەربەخۆتر و کۆتاییهێنان بە یاخیبوونی هەمیشەیی کوردەکانی تورکیا.
لە ساڵانی خزمەتکردنمدا فێربووم کە ئەمریکا بەهێزترینە کاتێک پشتیوانی ئەو کەسانە بین کە بەهای هاوبەشمان پێکەوە هەیە، کاتێک بەهێزترینە لەگەڵ هاوبەش و هاوپەیمانەکانمان دژ بە ئاڵنگارییەکان پێکەوە بوەستین، بەو شێوەیە بەردەوام بەرژەوەندییەکانمان بەرەو پێش دەبەین.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 13 خولەک لەمەوپێش
پەیامێک لە ئەمریکاوە بۆ عێراق: کوردستان هێڵی سوورە !
- هەواڵ
- 45 خولەک لەمەوپێش
ڕووسیا: لە 24 کاتژمێردا 232 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئۆکراینامان تێکشکاند
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
لەسەر وەرگرتنی برنج وەزیرێکی ژاپۆنی دەست لەکاردەکشێتەوە
6 کاتژمێر لەمەوپێش
نەیزەکێک بەخێرایی بە تەنیشت زەویدا تێدەپەڕێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش
گرێبەستەکانی کوردستان لەگەڵ کۆمپانیاکانی ئەمریکا کێشەی کارەبا لە تەواوی عێراق چارەسەر دەکەن
20 ئایار
کۆشکی سپی: فڕۆکەی قەتەر بۆ ترەمپ نییە
20 ئایار
دوای حەوت لایەنەکە کۆمەڵ و یەکگرتووش شکست لە پێکهێنانی هاوپەیمانێتی دەهێنن
19 ئایار
- کوردستان
- 13 خولەک لەمەوپێش
پەیامێک لە ئەمریکاوە بۆ عێراق: کوردستان هێڵی سوورە !
- هەواڵ
- 45 خولەک لەمەوپێش
ڕووسیا: لە 24 کاتژمێردا 232 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئۆکراینامان تێکشکاند
- هەواڵ
- 58 خولەک لەمەوپێش
مەسعود حەیدەر: تاوەكو گۆڕانكاری گەورە ڕوونەدات عەقڵیەتی بەغدا ناگۆڕێت