دوو ئەندامی عەرەب لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک لە هاوپەیمانی پێکهێنانی ئیدارەی پارێزگاکە کشانەوە

شەیری بکە لە:
دوو ئەندامی عەرەب لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک لە هاوپەیمانی پێکهێنانی ئیدارەی پارێزگاکە کشانەوە

کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی ئەو دوو ئەندامەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک

ئاڤا نیوز

 

دوو ئەندامی عەرەب لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک لە هاوپەیمانیی پێکهێنانی ئیدارەی پارێزگاکە کشانەوە و دەڵێن، هەرچەندە کشاونەتەوە، بەڵام پابەندی ڕێککەوتنەکانن و لە هەموو کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنی پارێزگاکەش ئامادە دەبن.

 

لێدوانی فەرمی: ڕەعد ساڵح و زاهیر ئەنوەر عاسی ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک لە پێکهاتەی عەرەبی، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا باسیان لەوەکرد، "پابەندبوون بە ناوەڕۆکی ڕێککەوتنی پێکهێنانی حکومەتی خۆجێیی کەرکووک نەبووە، بەتایبەتیش لە بابەتی دۆسیەی بێسەروشوێنانی عەرەب، بۆیە بڕیارماندا لە هاوپەیمانیی پێکهێنانی ئیدارەی کەرکووک بکشێینەوە".

 

ئەو مانایەی دەگەیێنێت: ئەو دوو ئەندامەی پێکهاتەی عەرەبی دەڵێن، پابەندی ڕێککەوتنی پێکهێنانی حکومەتی خۆجێی کەرکووکن و بەشداریش لە هەموو دانیشتنەکانی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک دەکەن، ئەوەش مانای وایە ئیدارەی شارەکە هەڵناوەشێتەوە و کاروبارەکانی پارێزگای کەرکووک بەشێوەیەکی ئاسایی بەردەوام بن.

 

باکگراوند: نزیکەی 10 مانگە ئیدارەی پارێزگای کەرکووک لەنێوان فراکسیۆنی یەکێتی، مەسحییەکان و سێ ئەندامی پێکهاتەی عەرەبی پێکهێنراوە، پارتی، تورکمان و چەند ئەندامێکی دیکەی عەرەب بایکۆتی ئیدارەکەیان کردووە و تیایدا بەشدارنین.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ