
ساتی گەیشتنی شاندەکەی هەرێمی کوردستان بۆ تاران
ئاڤا نیوز
چوار پارێزگارەكەی هەرێمی كوردستان كە لە چوارچێوەی شاندێك چەند ڕۆژێكە لە ڕۆژهەڵاتی كوردستانن، بە سەردانێك گەیشتنە تارانی پایتەختی ئێران.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی سێشەممە، ڕێککەوتی 2025-05-20، شاندێكی فەرمیی حكومەتی هەرێمی كوردستان كە پێكهاتوون لە هەریەك لە؛ ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی، عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆك، نوخشە ناسیح، پارێزگاری هەڵەبجە بەمەبەستی بەهێزكردنی جووڵەی بازرگانی و پەرەپێدانی پەیوەندییە كولتوورییەكان لەگەڵ ئێران گەیشتنە ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند: ئەمڕۆ پێنجشەممە 22-5-2025 شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەرۆکایەتیی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بە یاوەریی هەریەك لە د.عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆک و د.هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی و نوخشە ناسیح، پارێزگاری هەڵەبجە و شاکر حسێن، بەرپرسی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی كوردستان و ئێران و سەرۆکانی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی هەولێر و دهۆک و بەرپرسی کۆمەڵگەی سنووری نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران، گەیشتنە فڕۆکەخانەی میهرئابادی تارانی پایتەختی کۆماری ئیسلامی ئێران.
زانیاریی زیاتر: بەپێی ناوەڕۆكی ڕاگەیێنراوەكە، وا بڕیارە ئەمڕۆ شاندەكە و پارێزگارانی کوردستان، ئازەربایجانی ڕۆژئاوا و کرمانشان لەگەڵ هەریەك لە مەسعود پزیشكیان، سەركکۆماری ئێران و پارێزگاری تاران و ژووری بارزگانیی تاران كۆببنەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 35 خولەک لەمەوپێش
عێراقچی: دەبێت ئەمریکا قەرەبووی ماددی ئێران بکاتەوە
- هەواڵ
- 52 خولەک لەمەوپێش
42 ساڵ تێپەڕی؛ برینی ئەنفالی 8 هەزار بارزانی هێشتا ساڕێژ نەبووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەزار پارچە زەوی دیکە لە سنووری هەولێر دابەش دەکرێن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
11 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
11 کاتژمێر لەمەوپێش
باوکێک بە تەنیا کوڕە تووشبووەکەی بە ئۆتیزم بەخێو دەکات و دەستبەرداری ژیانی خۆی بووە
11 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 35 خولەک لەمەوپێش
عێراقچی: دەبێت ئەمریکا قەرەبووی ماددی ئێران بکاتەوە
- هەواڵ
- 52 خولەک لەمەوپێش
42 ساڵ تێپەڕی؛ برینی ئەنفالی 8 هەزار بارزانی هێشتا ساڕێژ نەبووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەزار پارچە زەوی دیکە لە سنووری هەولێر دابەش دەکرێن