سامەڕائی بۆ حەلبووسی: سەرۆکایەتیی پەرلەمان بە سەرۆکایەتیی کۆمار ناگۆڕینەوە
- هەواڵ
- 22 ئایار

محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی عێراق
ئاڤا نیوز
لایەنێکی دیاری پێکهاتەی سوننە مەزهەب وەڵامی حەلبووسی دەداتەوە و دەڵێت:" سەرۆکایەتیی پەرلەمان بە سەرۆکایەتیی کۆمار ناگۆڕینەوە".
چیرۆکی سەرەکی: محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی عێراق و سەرۆکی پارتی تەقەدووم لەنوێترین دەرکەوتنیدا ئاشکرایکرد، لە هەڵبژاردنی داهاتووی عێراق دەنگ و کورسیمان زیاد دەکات، بەئەگەرێکی زۆرەوە پلەی یەکەمی سوننەکان بەدەستدەهێنین، بەمەش پۆستی سەرۆککۆمار یاخود پۆستی سەرۆکی پەرلەمان وەردەگرم.
لێدوانی فەرمی: موسەننا سامەڕائی، سەرۆکی هاوپەیمانی عەزم، لەچاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا وەڵامی حەلبووسی دەداتەوە و دەڵێت:" سەرۆکایەتیی پەرلەمان بە سەرۆکایەتیی کۆمار ناگۆڕینەوە، بەو پێیەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان بۆ سوننەکان گەرەنتییە.
زانیاریی زیاتر: سامەڕائی ئاماژەی بەوەشکرد، هیچ لایەنێکی سوننە سەرپشک نەکراوە و مافی ئەوەی نییە لەجیاتی هەموو پێکهاتەی سوننە بڕیار بدات.
ئەمەش بزانە: هاوپەیمانی عەزم، هاوپەیمانییەکی سیاسی سوننە مەزهەبە لەهەڵبژادنە پەرلەمانییەکەی ساڵی 2021 لەپارێزگاکانی ئەنبار، سەڵاحەددین، کەرکووک و نەینەوا، 14 کورسی پەرلەمانی بەدەستهێنا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان