
دیمەنێک لە کاتی ڕاگەیاندنی بەلاغی کۆتایی دووەمین کۆنفرانسی بزووتنەوەی گۆڕان - وێنەیە ئەرشیڤ
ئاڤا نیوز
دوای ئەوەی لە کۆنفرانسی ئەمڕۆی هەردوو باڵەکەی بزووتنەوەی گۆڕان [گردی زەرگەتە و گەڕەکی کوردسات] گرژی و ئاڵۆزی دروستبوو، کۆمیسیۆن کارەکانی کۆنفرانسی هەڵپەسارد و دواتر بڕیاری کۆتایی لەبارەوە دەدات.
وێنە گەورەكە: ئەمڕۆ شەممە 24-5-2025، كۆنفڕانسی نیشتمانیی هاوبەشی دوو ئاراستە جیاوازەكەی گۆڕان لە شاری سلێمانی بەڕێوەچوو، بەڵام بەهۆی گرژی و ئاڵۆزییەوە کۆنفرانس تەواو نەکرا و کۆمیسیۆنیش کۆنفرانسەکەی هەڵپەسارد.
زانیاریی پەیامنێر: چۆمان مەحموود، پەیامنێری ئاڤا میدیا ڕایگەیاند، بەهۆی ناکۆکی هەردوو باڵەکە، کۆنفرانسی گۆڕان نەگەیشتە هیچ ئەنجامێک و کۆمیسیۆن هەڵیپەسارد، دوایی بڕیاری کۆتایی دەدات.
هۆکارە زانراوەکان: هەردوو باڵەکە یەکدی بە لادان لە دەستوور و ڕێبازی نەوشیروان مستەفا تۆمەتبار دەکەن و ناکۆکییەکان لێرەوە سەریان هەڵدا کە دەڵێن، بەپێی دەستوورەکەیان نابێت لە کۆنفرانس ڕێکخەر هەڵبژێردرێت، ئاراستەکەی دیکە دەڵێن، مەرجی کۆمیسیۆنە رێکخەر هەڵبژێردرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بە گوێرەی دەستووری ناوخۆی گۆڕان، بزووتنەوەکە پێکدێت لە خانەی راپەڕاندن، جڤاتی نیشتمانی، جڤاتی گشتیی، ژوورەکان، فراکسیۆنەکانیان لە پەرلەمان و ئەنجوومەنی پارێزگاکان، ئەنجوومەنی قەزاکان و تیمی گۆڕان لە حکومەت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 32 خولەک لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 32 خولەک لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان