ئاڤا نیوز
لەڕووداوێکی هاتووچۆدا لەنزیک گوندی سێکانیان لەنێوان پاسێک و بارهەڵگرێکدا ژمارەیەک قوتابی پەیمانگەی تەکنکی دووکان کە خەلکی ڕانیەن، برینداربوون.
لێدوانی فەرمی: مەڵبەند حەمەد: بەرێوبەری مەڵبەندی تەندروستی خەلەکان بە ئاڤامیدیای ڕاگەیاند، نزیک کاتژمێر 6:00ی ئێوارەی ئەمڕۆ حەوت بریندار هێندراونەتە مەڵبەندی تەندروستی خەلەکان کە ئاسەواری برینی بچووک بەسەر جەستەیانەوە بوو و ئێستا چارەسەری پێوستیان بۆ دەکرێت و باری تەندروستی سەرجەمیان جێگیرە و هیچ کەسێک گیانی لەدەست نەداوە.
بریندارەکان ژمارەیەک کچ و کوڕن و خەڵکی ڕانیەن و قوتابین لە پەیمانگەی تەنەکنیکی دووکان، لەکاتی گەرانەوەیان بۆ ڕانیە پاسەکەیان لەگەڵ بارهەڵگرێکدا خۆیان بەیەکدا کێشاوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا ئەمە سێیەمین ڕووداوی هاتووچۆیە لەنێوان دووکان ڕانیە، بەو هۆیەوە تائێستا 15 هاونیشتمانی برینداربوون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 41 خولەک لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 41 خولەک لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان