
لیستی مووچە و لۆگۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق
ئاڤا نیوز
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە، لیستی مووچەی مانگی پێنج ڕادەستی وەزارەتی دارایی عێراق دەکرێت و پرۆسەی وردبینیکردن لە دەستپێدەکات و چەند ڕۆژێک دەخایەنێت.
وێنە گەورەکە: حکومەتی هەرێمی کوردستان، هەرسێ ئەرکەکەی خۆی پەیوەست بە ناردنی پارە لەلایەن بەغداوە جێبەجێ کردووە، لەماوەی دوو هەفتەدا لیستی مووچە، میزان موراجەعە و داهاتی ناوخۆی مانگی چواری ڕادەست کردووە، ماوەتەوە سەر ئەوەی دوای تەواوبوونی وردبینی لەلیستی مووچە پارە خەرج بکرێت.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان بە ئاڤای گوت، "پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لیستەکە دەگاتە وەزارەتی دارایی عێراق، شاندێکی تەکنیکی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان لەوێ دەبن، بۆ ئەوەی لە زووترین کاتدا وردبینی دەست پێبکات."
لەلایەکی دیکەوە: د. عەبدولحەکیم خەسرۆ، سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون بە ئاڤای ڕاگەیاند، لیستی مووچە هیچ گرفتێکی تەکنیکی نییە، ئەگەر هەر گرفتێکی دیکە دروست بکرێت ئەوا تەکنیکی نییە، بەڵکو شتێکی دیکەیە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز