کۆمیسیۆن: کارمەندانی دەزگا ئەمنییەکان ناتوانن خۆیان کاندید بکەن
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش

لۆگۆی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق و کارمەندی هێزە ئەمنییەکان
ئاڤا نیوز
پرۆسەی تۆمارکردنی لیست و هاوپەیمانێتییەکان بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق لەسەرجەم ئۆفیسەکانی کۆمیسیۆن دەستیپێکردووە، بەگوێرەی ڕێنماییەکان کارمەندانی هێزە چەکدار و دەزگا ئەمنییەکان ناتوانن خۆیان کاندید بکەن.
وێنە گەورەکە: بڕیارە 2025-11-11 هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق بکرێت، لەیەکەم ڕۆژی دەستپێکردنی پرۆسەکە کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانیش لە ئامادەکارییەکانی بەردەوامە، کۆمەڵێک مەرجی بڵاوکردەوە بۆ کاندیدی سەربەخۆ، پێکهاتەکان، لیست و هاوپەیمانێتییەکان.
لێدوانی فەرمی: مەڕوان محەممەد، بەرپرسی ئۆفیسی هەولێری کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق گوتی، "مەرج نییە کاندید دانیشتووی ئەو بازنەیە بێت کە خۆی لێی کاندید دەکات، بەڵام نابێت کارمەندانی هێزە چەکدار و دەزگا ئەمنییەکان بێت، ئەو توێژانە ناتوانن خۆیان کاندید بکەن."
مەرجەکان چین: دیارترین ئەو مەرجانەی کە پێویستە خوازیار هەی بێت:-
- پێویستە هەڵگری ڕەگەزنامەی عێراقی بێت.
- تەمەنی 30ی تەواو کردبێت.
- هەڵگری بڕوانامەی بەکالۆریۆس بێت.
- لیستی کراوە واتا هاوپەیمانی و لایەنە سیاسییەکان، دەتوانن کەسانی هەڵگری بڕوانامەی دیبلۆم یان هەڵگری بڕوانامەی ئامادەیی کاندید بکەن، بەڵام نابێت ڕێژەکەی لە 20٪ زیاتر بێت.
- ئەو کەسە نابێت لە بابەتی گەندەڵی تێوەگلابێت.
- ئەو کەسە نابێت لە بابەتی دارایی تێوەگلابێت.
-نابێت داوەر یاخود ئەندامی ئەنجوومەنی کۆمیسیاران بێت.
-هەر لیستێک پێشتر سزا درابێت تاوەکو سزاکەی نەدات تۆمار ناکرێت.
لەلایەکی دیکەوە: پێکهاتەکان دەتوانن کەسانی هەڵگری بڕوانامەی ئامادەیی یاخود دیبلۆم کاندید بکەن و لەسەر ئاستی عێراق بە یەک بازنە بۆیان هەژمار دەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بیروڕا
- 16 خولەک لەمەوپێش
ئایا ڕێگای دووەم بوونی هەیە؟
- عێراق
- 30 خولەک لەمەوپێش
سەربازێکی عێراقی هاوکارێکی دەکوژێت و سێ سەربازی دیکەش بریندار دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هاووڵاتیانی سورابایا لەسەرە هێڵی شەمەندەفەر کڕین و فرۆشتن دەکەن
8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاگرێکی گەورە لە سنووری دووکان حەوت کاتژمێرە کۆنترۆل نەکراوە
18 کاتژمێر لەمەوپێش
لە گوندێکی هەریر بەهۆی نەبوونی مامۆستا پێنج ساڵە قوتابخانەکەیان داخراوە
19 کاتژمێر لەمەوپێش
توێژینەوەیەک: کاتژمێرەکانی خەوتن کاریگەری لەسەر نەخۆشییەکانی دڵ هەیە
24 ئایار
مەسرور بارزانی لە چاوپێکەوتنی لەگەڵ فۆکس نیوزی ئەمریکی باسی چی کرد؟
24 ئایار
- کوردستان
- 10 خولەک لەمەوپێش
کۆڵبەرێکی کورد بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانی ئێران دەکوژرێت
- عێراق
- 30 خولەک لەمەوپێش
سەربازێکی عێراقی هاوکارێکی دەکوژێت و سێ سەربازی دیکەش بریندار دەکات