
دیمەنی دوو ئافرەت لە یەکێک لە شەقامەکانی تاران. وێنە؛ al-monitor
ئاڤا نیوز
لە ئێران جێبەجێكردنی یاسای باڵاپۆشی هەڵدەپەسێردرێت، بۆ ئەم مەبەستەش ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئێران بەنووسراو داوای لە سەرۆكایەتی پەرلەمان كردووە، یاساكە ڕانەگەیێنێت.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەپێی میدیاكانی ئێران لەزاری محەممەد باقر قالیباف، سەرۆكی پەرلەمانی ئەو وڵاتە؛ سكرتاریەتی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئێران، بەنووسراوی فەرمی پەرلەمانی لەوە ئاگادار كردووەتەوە، كە پێویستە جێبەجێكردنی یاسای باڵاپۆشی ڕانەگەیێنرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: یاسای پاراستنی کولتووری داوێنپاکی و باڵاپۆشی، چەند ساڵێكە لە پەرلەمانی ئێران تێپەڕێندراوە، كە بەپێی یاساكە كۆتوبەند و سزا و ڕێكاری تووند بەرامبەر هەر ئافرەتێك دەگرێتەبەر كە سەرپێچی باڵاپۆشی دەكات، مانگێك لەمەوبەر؛ سەرۆكایەتی پەرلەمانی ئێران لەسەر داوای پەرلەمانتار محەممەد تەقی نەقدعەلی، نوێنەری پارێزگای خومەینی شەهر، دەنگدانی لەسەر جێبەجێكردنی یاسای باڵاپۆشی خستبووە بەرنامەی كاری پەرلەمانەوە.
هۆكارە زانراوەكان: تووندڕەوەکانی ئێران فشارێكی زۆر لە حكومەت و پەرلەمان دەكەن بۆ ئەوەی یاساکە بخرێتە بواری جێبەجێکردن، بەڵام دوای هاتنی مەسعود پزیشکیان، سەرۆككۆماری ئێران، جێبەجێكردنی یاساكە زیاتر پشتگوێخرا و چەند جارێک بەرپرسانی ئێران دووپاتیان كردووەتەوە، یاساكە قابیلی جێبەجێكردن نییە. هاوكات دوای دزەكردنی ناوەڕۆكی پرۆژەیاساكە و بڵاوبوونەوەی بەنێو تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا، ڕەخنەی زۆری لێ گیرا و بە پێشێلكردنی ئاشكرای ئازادییە كەسییەكان، لێكدرایەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆکراینا هێرشێکی گەورەی ڕووسیا تێکدەشکێنێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
فایلی خەڵک؛ بەهۆی ئاگرکەوتنەوە سەدان دۆنم زەویی داچێنراو بە دەغڵ و دان سووتاون
2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆرکێسترای مەریوان گۆرانییەکی حەسەن زیرەک دەڵێنەوە
2 کاتژمێر لەمەوپێش
هاووڵاتیانی سورابایا لەسەرە هێڵی شەمەندەفەر کڕین و فرۆشتن دەکەن
14 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاگرێکی گەورە لە سنووری دووکان حەوت کاتژمێرە کۆنترۆل نەکراوە
24 ئایار
لە گوندێکی هەریر بەهۆی نەبوونی مامۆستا پێنج ساڵە قوتابخانەکەیان داخراوە
24 ئایار
- کوردستان
- 19 خولەک لەمەوپێش
کۆمیسیۆنی عێراق لەبەرامبەر مامەڵەی پیشەییانە سوپاسی ئاڤامیدیا دەکات
- هەواڵ
- 29 خولەک لەمەوپێش
نەبوونی کارەبا دانیشتووانی چەند پارێزگایەک لە عێراق دەهێنێتە سەر شەقام
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆکراینا هێرشێکی گەورەی ڕووسیا تێکدەشکێنێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو تۆمەتباری فرۆشتنی هیدفۆنی گزیكردن دەستگیر دەكرێن