
دیمەنی یەکێک لە زانکۆکانی عێراق
ئاڤا نیوز
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، سەرجەم ئەو فەرمانبەر و مامۆستایانە ئاگادار دەكاتەوە كە نیازی خوێندنی ماستەر، دكتۆرا و بۆردی پزیشكییان لە زانكۆكانی عێراق هەیە، مەرجە لە زانكۆی حكومی و لەهەمان پسپۆڕی خۆیان بخوێنن.
وێنە گەورەكە: وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حكومەتی هەرێمی كوردستان، نووسراوێك ئاراستەی سەرۆكایەتیی سەرجەم زانكۆ حكومییەكان و ئەنجوومەنی باڵای كوردستان بۆ پسپۆڕییە پزیشكییەكان و دەستەی كوردستانی بۆ دیراساتی ستراتیژی و توێژینەوەی زانستی دەكات، سەبارەت بە پێدانی لارینەبوون بە فەرمانبەران و مامۆستایانی دامەزراو لەسەر میلاكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بەمەبەستی خوێندن لە زانكۆكانی ناوەڕاست و باشووری عێراق كە ڕەچاوی ئەو مەرجانە بكەن لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا دانراوە.
نووسراوی فەرمی: بەگوێرەی نووسراوی فەرمانگەی توێژینەوە و پەرەپێدانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، ژمارە 10182 لە 25-5-2025، بۆ ئەوەی لارینەبوون بەو فەرمانبەر و مامۆستایانە بدات كە خواستی خوێندنی ماستەر، دكتۆرا و بۆردی پزیشكییان لە زانكۆكانی ناوەڕاست و باشووری عێراق هەیە، مەرجە لە زانكۆ یاخود دامەزراوەیەكی باوەڕپێكراوی حكومی، لە هەمان پسپۆڕی دواهەمین بڕوانامەیان بخوێنن.
- خوازیار، سەرجەم ئەو مەرجانەی تێدابێت كە لە پەیڕەوی ژمارە 11ی ساڵی 2011 تایبەت بە پێدانی مۆڵەتی خوێندن و ڕێنمایی ژمارە 5ـی ساڵی 2021ـدا هاتوون.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پێشكەشكردنی خوێندنی ماستەر، دكتۆرا و بۆردی پزیشكی لە زانكۆكانی عێراق لە 15-5-2025 دەستیپێكردووە و بەپێی خشتەی هاوپێچ تا 10-6-2025 بەردەوام دەبێت، بەڵام ئەگەری درێژكردنەوەی هەیە، بەو پێیەی پێشكەشكردن لە وادەی خۆی درەنگتر دەستی پێكرد، وەرزی خوێندنیش لە ڕێككەوتی 1-9-2025 دەستپێدەكات.
پێشكەشكردن بەشێوەی ئۆنلاین لە زانکۆکانی عێراق لە رێگەی ئەم لینکەیە
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 11 خولەک لەمەوپێش
عێراقچی: دەبێت ئەمریکا قەرەبووی ماددی ئێران بکاتەوە
- هەواڵ
- 28 خولەک لەمەوپێش
42 ساڵ تێپەڕی؛ برینی ئەنفالی 8 هەزار بارزانی هێشتا ساڕێژ نەبووە
- کوردستان
- 37 خولەک لەمەوپێش
هەزار پارچە زەوی دیکە لە سنووری هەولێر دابەش دەکرێن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
10 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
10 کاتژمێر لەمەوپێش
باوکێک بە تەنیا کوڕە تووشبووەکەی بە ئۆتیزم بەخێو دەکات و دەستبەرداری ژیانی خۆی بووە
10 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 11 خولەک لەمەوپێش
عێراقچی: دەبێت ئەمریکا قەرەبووی ماددی ئێران بکاتەوە
- هەواڵ
- 28 خولەک لەمەوپێش
42 ساڵ تێپەڕی؛ برینی ئەنفالی 8 هەزار بارزانی هێشتا ساڕێژ نەبووە
- کوردستان
- 37 خولەک لەمەوپێش
هەزار پارچە زەوی دیکە لە سنووری هەولێر دابەش دەکرێن