وەزارەتی بەرگری لەبارەی هۆکاری گیانلەدەستدانی دوو قوتابییەکە ڕوونکردنەوە دەدات

شەیری بکە لە:
وەزارەتی بەرگری لەبارەی هۆکاری گیانلەدەستدانی دوو قوتابییەکە ڕوونکردنەوە دەدات

ڕاهێنانی قوتابیانی کۆلێژی سەربازی ناسریە

ئاڤا نیوز


وەزارەتی بەرگریی عێراق ڕوونکردنەوە لەسەر کارەکانی لیژنەی لێکۆڵینەوە لە ڕووداوی گیانلەدەستانی دوو قوتابییەکەی کۆلێژی سەربازیی ناسرییە دەدات و هۆشداری لە بڵاوبوونەوەی هەواڵی ناڕاست لەوبارەیەوە دەدات.

چیرۆکی سەرەکی: دوابەدوای گیانلەدەستدانی دوو قوتابی کۆلێژی سەربازیی ناسرییە، سەرۆکوەزیرانی عێراق فەرمانی دوورخستنەوەی بۆ سەرجەم بەرپرسانی ئەو ڕووداوە دەرکرد و هاوکات بڕیاری پێکهێنانی لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی دا.

ئەوەی لەوباریەوە دەگوترێت: چەندین هەواڵ لە میدیای عێراق و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەسەر دەرئەنجامەکانی ئەو لیژنەیە باس دەکرێن و چەندین کەسیش وەک تۆمەتبار لەوبارەیەوە ناویان دەهێنرێت، لەسەرووی هەمووشیانەوە ناسر غەننام، سەرۆکی ئەکادیمیای سەربازی.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی وەزارەتی بەرگریی عێراق، لیژنەی لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە لە کارەکانی بەردەوامە، ئەنجامەکەشی دوای تەواوبوونی کارەکانی لیژنەکە ڕادەگەیەنرێت.

- وەزارەتی بەرگری داوا لە هەموو دەزگا میدیاییەکان، کەناڵە ئاسمانییەکان و سەرپەرشتیارانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەکات خۆیان لە بڵاوکردنەوەی "هەواڵی نادروست" سەبارەت بە کارەکانی لیژنەکە بەدوور بگرن.

- هەر زانیارییەک لەبارەی کارەکانی لیژنەکە و ئەنجامەکانی لێکۆڵینەوە تەنها لەڕێگەی کەناڵە فەرمییەکانی وەزارەتەوە بڵاودەکرێتەوە.

باکگراوند: ڕۆژی 21-5-2025، دوو قوتابی کۆلێژی سەربازی ناسرییە لە ئەنجامی بەرکەوتنی ڕاستەوخۆی خۆر و لەژێر تینی گەرما  بۆ ماوەی شەش کاتژمێری بەردەوام، گیانیان لەدەستدا.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ