تەندروستیی هەولێر بۆ ئاڤا: تووشبووانی ئایدز لە ئارایشتگاکەی هەولێر، بەقاچاخ هاتوون
- تەندروستی
- 26 ئایار

دیمەنی ئارایشتگایەکی ئافرەتان. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
پاش ئاشكرابوونی چەند تووشبوونێکی كەسانی بیانی بە نەخۆشیی گوازراوەی ئایدز، بەڕێوەبەری تەندروستیی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، كەسانی تووشبوو بەقاچاخ هاتوونەتە هەولێر و مۆڵەتی پیشە و مۆڵەتی تەندروستیشیان نەبووە.
چیرۆكی سەرەكی: لیژنەكانی پشكنینی تەندروستی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی هەولێر، بەدواداچوون و پشكنینیان بۆ ژمارەیەك سەنتەری جوانكاری و ئارایشتگەی شاری هەولێر كرد، دەركەوت سێ لە كارمەندانی ئەو سەنتەرانە هەڵگری ڤایرۆسی (ئێچ ئای ڤی)ـن كە بە نەخۆشی ئایدز ناسراوە.
لێدوانی فەرمی: دكتۆر دلۆڤان محەممەد، بەڕێوەبەری تەندروستیی هەولێر، تایبەت بە ئاڤا دووپاتیكردەوە، ئەو كەسە بیانیانە بەڕێگەی قاچاخ هاتوونەتە هەرێمی كوردستان، بۆیە لە سۆنگەی خەمخۆریمان بۆ سەلامەتیی گشتی، پشكنینەكانمان بەردەوام دەبێت و پڕۆسەكە سەرجەم سەنتەرەكان دەگرێتەوە، هەر سەنتەرێك كارتی تەندروستی و مۆڵەتی نەبێت، سەنتەرەكەی دادەخرێت، كەسە بیانییەكانیش ڕەوانەی وڵاتی خۆیان دەكەینەوە.
زانیاریی زیاتر: بە گوتەی بەڕێوەبەری تەندروستیی هەولێر، تووشبوون بەزۆری لە كەسانی بیانی ڕوودەدات كە بەقاچاخ هاتوونە و ئەوانەی بە دەروازەی فەرمی هاتوون سەرجەمیان پشكنینیان بۆ كراوە و پشكنینەكانیان سەلامەتە.
بەتەنیشت ئەم بابەتەوە: دكتۆر سەركار سورچی، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی تایبەت بە ئاڤا ڕایگەیاند، هەر بیانییەك كە لەڕێگەی فرۆكەخانە و دەروازە سنوورییەكانەوە داخیلی هەرێمی كوردستان دەبێت، لەنێو فرۆكەخانە و دەروازە سنوورییەكان، لە خاڵی پشكنینی تەندروستی سەر بە تاقیگەی ناوەندی، پشكنینی بۆ ئەنجام دەدرێت، بەمەبەستی دڵنیابوونەوە لەوەی ئاخۆ هیچ نەخۆشییەكی گوێزراوەی هەیە یاخود نا و لە زووترین كاتدا ئەنجامی پشكنینەكەی دەردەچێت، ئەگەر كەسە بیانییەكە پشكنینەكەی پۆزەتیڤ بێت واتە هەڵگری ڤایرۆسی یەكێك لە نەخۆشییە گوێزراوەكان بێت، دەستبەجێ دیپۆرت دەكرێتەوە و ڕێگە نادرێت تێكەڵ بە خەڵك بێت.
ژمارەكان وا دەڵێن: هۆبەی نەخۆشییە گوازراوە ڕەگەزییەكان سەر بە وەزارەتی تەندروستی لەماوەی 20 ساڵی ڕابردوودا، 82 تووشبووی ئایدزی تۆماركردووە كە لەو ژمارەیە؛ 67ـیان بیانی بوون و دوای ئەنجامی پشكنین دیپۆرتی وڵاتانی خۆیان كراونەتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 2 خولەک لەمەوپێش
کەمتر لە 24 کاتژمێر سێ ڕووداوی خنکان ڕوویانداوە
- کوردستان
- 16 خولەک لەمەوپێش
بازاڕی خانووبەرە بەشێوەیەکی بەرچاو ڕوو لە دابەزین دەکات
- هەواڵ
- 48 خولەک لەمەوپێش
نەتانیاهۆ: بەشێوەیەکی کاریگەر لە بەرنامەی ئەتۆمی ئێرانمان دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
چات جی پی تی لەکار دەکەوێت
10 حوزەیران
عێراق میوانداریی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی ژنانی ڕاگەیاندنکاری عەرەب دەکات
10 حوزەیران
- تەندروستی
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لەماوەی ساڵێکدا لە سنووری هەولێر 72 هەزار بوتڵ خوێن بەخشراوە