عێراق ڕێکخستنەوە بۆ پلانی پڕچەککردنی هێزە چەکدارەکانی دەکات

شەیری بکە لە:
عێراق ڕێکخستنەوە بۆ پلانی پڕچەککردنی هێزە چەکدارەکانی دەکات

ژمارەیەک لە هێزە چەکدارەکانی عێراق لەکاتی ئەرکدا

ئاڤا نیوز


بە بڕیاری سەرۆکوەزیرانی عێراق پلانی پڕچەککردنی هێزە چەکدارەکان بەگوێرەی پێویستی و گرنگیی هێزەکان ڕێکدەخرێتەوە.

 

چیرۆکی سەرەکی: دووشەممە 2025-5-26، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکایەتیی کۆبوونەوەیەکی تایبەتی کرد، سەبارەت بە پلانی پڕچەککردنی وەزارەتی بەرگری بۆ ئەمساڵ، بە ئامادەبوونی وەزیری بەرگری و سەرۆکی ئەرکانی سوپا و بریکاری وەزارەتی پلاندانان و ژمارەیەک ڕاوێژکار.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە کۆبوونەوەکەدا پلانی پڕچەککردنی هێزەکان لە چوارچێوەی بەرەوپێشبردنی ستراتیژی حکومەت تاوتوێکرا، بەمەبەستی بەهێزکردن و پەرەپێدانی تواناکانی سەرجەم هێزەکانی سوپا و جەختکردنەوە لەسەر گرنگی هەمەجۆرکردنی سەرچاوەکانی پڕچەککردن.

 

- سوودانی بڕیاریدا بە ڕێکخستنەوەی پلانەکان، بەپێی ئەولەویەتەکان و جێبەجێکردنی لەماوەی ئەمساڵ و ساڵای داهاتوودا، بەمەبەستی دابینکردنی پێداویستی و کەلوپەلی هێزە چەکدارەکان.

- لایەنە پەیوەندیدارەکانی ڕاسپارد بۆ هەماهەنگی ڕێوشوێنەکان و تێپەڕاندنی ئاستەنگەکان و دابینکردنی خەرجیی پێویست بۆ پاڵپشتیکردنی تواناکانی سوپای عێراق.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ