
باڵەخانە ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر
ئاڤا نیوز
بازرگان و خاوەن كۆمپانیاكانی توركیا مەبەستیانە پەرەی زیاتر بە پەیوەندییە بازرگانییەكانیان لەگەڵ هەرێمی كوردستان بدەن و نوێنەرانی 150 هەزار كۆمپانیای توركیا ئێستا لە شاری هەولێرن و دیدار و كۆبوونەوەیان لەگەڵ خاوەنكارانی شارەكە دەبێت.
لێدوانی فەرمی: کامەران سەڵاح باجگر، جێگری سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: شاندێكی ئەنجوومەنی هەناردەكارانی توركیا كە پێكهاتوون لە زیاتر لە 20 هاوردەكار و بازرگان و خاوەن كۆمپانیا، بە نوێنەرایەتیی 150 هەزار كۆمپانیای توركیا ئێستا بە سەردانێك لە شاری هەولێرن و سبەی لەگەڵ خاوەن كۆمپانیا و خاوەنكارەكانی شاری هەولێر كۆدەبنەوە.
- ئامانجی سەردان و كۆبوونەوەكە، زیاتركردنی قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و پتەوتركردنی پەیوەندییە ئابووری و بازرگانییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و توركیایە.
لەلایەكی دیكەوە: جێگری سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی ئاماژەی بە ئەوە دا كە ئێستا هەولێر بووەتە سەنتەرێكی بازرگانیی گەورە لەسەر ئاستی عێراق و ناوچەكە، بە هۆی ئارامی و ئاسایشی هەرێمی كوردستان كۆمپانیاكان ڕوو لە هەرێمی كوردستان دەكەن و وەبەرهێنان دەكەن.
قووڵتر: جگە لە پەرەپێدانی زیاتر بە ئاڵوگۆڕی بازرگانی، ژووری بازرگانی و پیشەسازیی هەولێر مەبەستییەتی هانی گەورە كۆمپانیاكان و وەبەرهێنەران بدات كە لە شاری هەولێر پڕۆژەی گەورە ئەنجام بدەن، لەبری ئەوەی كەلوپەل و پێداویستییەكان هاوردە بكرێن لە ناوخۆی هەرێمی كوردستان پڕۆژەكان دابمەزرێنن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 30 خولەک لەمەوپێش
کێشەی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چارەسەر کرا
- هەواڵ
- 35 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ ئاماری کوژراوانی جەنگی ئۆکراینا بڵاو دەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵێکی 10 ساڵە لە زێی گەورە دۆزرایەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز