
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستىی حکومەتى هەرێمى کوردستان
ئاڤا نیوز
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی مەرجەکانی ئامادەکردنی پلانی مۆڵەتی خوێندن لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستان دیاری دەکات.
چیرۆکی سەرەکی: وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستىی حکومەتى هەرێمى کوردستان لە گشتاندنێکدا بۆ سەرجەم زانکۆکانى هەرێمى کوردستان، داوا دەکات بۆ جێبەجێکردنى پلانى مۆڵەتى خوێندن ڕەچاوى چەند بابەتێک بکرێت:-
1 پلانی مۆڵەتی خوێندن تەنها بۆ فەرمانبەرانی میلاکی زانکۆ و دامەزراوەکەتانە، نەک فەرمانبەری گرێبەست و تەنسیب.
2 ئەو فەرمانبەرانەی کە تەنسیب کراون بۆ دەرەوەی زانکۆ یان دامەزراوەکەتان، ئەگەر داواکاری مۆڵەتی خوێندنی پێشکەش کرد پێویستە تەنسیبەکەی هەڵوەشێنێتەوە.
3 زانکۆ بە یەک پاکێج مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت، واتا میلاکی فەرمانبەر لە هەر شوێنێکی کارگێڕی ناو زانکۆ بێت مافی هەیە بەپێی پسپۆڕییەکەی بەشداری کێبڕکێ بکات لە هەمان پسپۆڕی خۆی لەسەر ئەو پلانەی کە بۆ بەشە ئەکادیمییەکان پەسەند کراوە.
4 هەموو ئەو مامۆستاو فەرمانبەرانەی کە تاکو رێکەوتی (2025/8/31) دوو ساڵ خزمەتی فیعلییان تەواو کردبێت دوای بەدەستهێنانی کۆتا بڕوانامە دەتوانن بەشداری کێبڕکێ بکەن.
5 ئەو کاندیدانەی کە مەبەستیانە لە زانکۆکانی عێراق بخوێنن لەسەر پلانی ناوخۆ هەژمار دەکرێن.
6 بەهەمان شێوەی ساڵی رابردوو بۆ ئەم ساڵی 2025، بڕگەی چاوپێکەوتن جێبەجێ ناکرێت، واتا خاڵبەندی کێبڕکێ لەسەر (90%) دەبێت.
7 هەموو ئەو مامۆستاو فەرمانبەرانی کە لاری نەبونیان پێ دەدرێت، پێویستە ناویان لە لیستی کاندیدەکان بۆ مۆڵەتی خوێندن هەبێت.
8 پێویستە لیستی کاندیدەکان تاکو رێککەوتی (2025/6/30) بگات بە وەزارەت/ فەرمانگەی خوێندن و پلاندنان و بەدواداچون.
9 ئاماژە بە فەرمانی وەزاریمان ژمارە (3582) لە (2025/2/2) سەبارەت بە رێکخستنی ئاستەکانی خولی زمانی ئینگلیزی، ئەگەر خوازیار بڕوانامەی توانستی زمانی ئینگلیزی هەبێت، ئەوا بەپێی خشتەی هاوپێچ خاڵی پێدەدرێت لە بڕگەی تایبەت بە زمانی ئینگلیزیی بە پێی رێنماییەکان.
6 خاڵ lntermediate
7 خاڵ Advanced
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 49 خولەک لەمەوپێش
پێشەوا هەورامانی: كێشەكان چارە دەبن، هەر حەق سەردەكەوێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: پشتگیریکردنی کوردستان بنەمایەکی سەرەکییە بۆ ئێمە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
لە عێراق سێ کەس بەتۆمەتی دزینی مۆلیدەی مزگەوت دەستگیر دەکرێن
10 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمێک بۆ خەمڵاندنی پارەی کارەبای 24 کاتژمێری ڕاگەیێنرا
10 کاتژمێر لەمەوپێش
بە ناوی ژنهێنانەوە فێڵ لە نابینایەک و 16 کەسی دیکە دەکرێت
28 ئایار
مەسرور بارزانی دوای گوشارە زۆر و بەردەوامەکان بەرپرسانی عێراق شۆک دەکات
27 ئایار
سعوودیە یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربانی دیاری کرد
27 ئایار
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: پشتگیریکردنی کوردستان بنەمایەکی سەرەکییە بۆ ئێمە
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا: هەفتەی داهاتوو ڕەشنووسی ئاشتی دەدەینە ئۆکراینا
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی کاری عێراق بۆ ئاڤا: هەڵمەتی دۆزینەوەی کرێکارانی بیانی بەردەوامە