کۆبوونەوەی هەردوو شاندی ئێران و عێراق لە ڕووسیا
ئاڤا نیوز
شاندی باڵای ئەنجوومەنی ئاسایشی عێراق لە مۆسکۆ لەگەڵ شاندی ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران کۆبووەوە و تاوتوێی ڕێککەوتنی ئەمنی نێوان هەردوو وڵات و کاریگەرییەکانی بڕیاری خۆ هەڵوەشانەوەی پەکەکەیان لەسەر هەردوو وڵات کرد.
وێنە گەورەکە: عێراق و ئێران لە ساڵی 2023 ڕێککەوتنی ئەمنییان واژۆ کردووە، یەکێک لە خاڵەکانی نێو ڕێککەوتننامەکە، تایبەتە بە کۆنترۆڵکردنی سنوورەکانی نێوان ھەردوو وڵات.
چیرۆکی سەرەکی: لە پەراوێزی سێزدەهەمین کۆبوونەوەی نێودەوڵەتیی بەرپرسانی باڵا لەسەر پرسە ئەمنییەکان کە لە پایتەختی ڕووسیا بەڕێوەدەچێت. شاندی عێراق بە سەرۆکایەتیی قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق لە مۆسکۆ لەگەڵ شاندی ئێران بە سەرۆکایەتیی عەلی ئەکبەر ئەحمەدیان، ئەمینداری گشتی ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران کۆبوونەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی نووسینگەی ئەعەرەجی لە کۆبوونەوەکەدا باس لە پرسە ستراتیژییەکان و دۆسیە هاوبەشەکان کرا، بەتایبەتی ڕێککەوتنی ئەمنی نێوان هەردوو وڵات و قۆناغەکانی جێبەجێکردنی، هاوکات هەڵسەنگاندنی دۆسیەی ئەمنی ناوچەکە و بڕیاری پارتی کرێکارانی کوردستان بۆ هەڵوەشاندنەوەی خۆی و کاریگەرییەکانی لەسەر هەردوو وڵات و بەدواداچوون بۆ ڕێککەوتنی ئەمنی هاوبەشی نێوان هەردوولا کرا.
لە هەمان کاتدا: لە کۆبوونەوەکەدا باس لە هەڵسەنگاندنی ئەمنی لە سووریا کرا و لایەنی ئێرانی جەختی لەسەر گرنگی ئاسایش، سەقامگیری، سەربەخۆیی و یەکگرتوویی گەلی سووریا بە گشتی کردەوە. لایەنی عێراقیش لە بەرامبەردا هەڵوێستی خۆی کە هاوتایە لەگەڵ ئێران، لە پاڵپشتیکردنی سەقامگیریی سووریا و یەکڕیزی خاک و گەلەکەی خستووەتەڕوو.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: 12ـی ئایاری 2025، پەکەکە ئەنجامی کۆنگرەی 12ـی خۆی ڕاگەیاند کە لە 5-7ـی ئایار بەڕێوە چوو، لەو کۆنگرەیەدا، بڕیاری خۆهەڵوەشاندنەوە و کۆتاییهێنان بە خەباتی چەکداری دا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ببینە و ببیستە
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
بەوێنە؛ زیانی هێرشەکەی ئەمشەوی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆبوونەوەی خێرای ئەمریکا لەبارەی داواکاریی ئیسرائیل بۆ شەڕ دژی ئێران
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران بە درۆن و مووشەک تەلئەڤیڤی بۆردوومان کردەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل باڵەخانەی وەزارەتی بەرگریی ئێران دەکاتە ئامانج
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆبوونەوەی خێرای ئەمریکا لەبارەی داواکاریی ئیسرائیل بۆ شەڕ دژی ئێران
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران بە درۆن و مووشەک تەلئەڤیڤی بۆردوومان کردەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل باڵەخانەی وەزارەتی بەرگریی ئێران دەکاتە ئامانج
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
داوایەکی خێرای ئەمریکا بۆ ئەو ئەمریکییانەی لە ئێران ماونەتەوە: جێیبێڵن