
محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایدەگەیێنێت، عێراقی نوێ قبووڵی نییە شوێنکەوتەی هیچ وڵاتێک بێت، ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات کە ئێستا عێراق بەهێز و سەقامگیرە.
چیرۆکی سەرەکی: محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی ئەهرامی میسری، تیشکی خستە سەر چەند بابەتێکی پەیوەست بە دۆخی نێوخۆی وڵات و پەیوەندییان لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە و جیهان.
لێدوانی ڕۆژنامەوانی: سەرۆکوەزیرانی عێراق دەڵێت: پێمان باش بوو ببینە پردێک بۆ گفتوگۆ نەک گۆڕەپانێک بۆ یەکلاکردنەوەی ململانێیەکان، لەگەڵ ئەوەشدا ڕۆڵی نێوەندگیریمان بینیوە لە نێوان سعوودیە و ئێران، ئوردون و ئێران و میسر و ئێران. ئەوەشمان لەبیرە کە ئێران لە شەڕی دژی داعش لە 2014 لەگەڵمان وەستابوو.
سەرۆکوەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوەکرد، ئەوەی عێراقییەکان جیادەکاتەوە، شانازیکردنیان بە وڵاتەکەیان و کەرامەتەکەیانە کە ڕێگەیان پێنادات ژێردەستە و شوێنکەوتووی کەس بن و دەشڵێت: عێراقی نوێ قبووڵی نییە شوێنکەوتەی هیچ وڵاتێک بێت، عێراق بەهێز و سەقامگیرە.
لەلایەکی دیکەوە: پەیوەست بە دۆخی سووریا، سوودانی ڕایگەیاند، ئەوان هیچ شتێکیان لە سووریا ناوێت، "تەنیا دەمانەوێت ڕێککەوتنەکان جێبەجێ بکات و پارێزگاری لە سووریایەکی یەکگرتوو و سەقامگیر بکات و ڕووبەڕووی تیرۆر ببێتەوە".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 38 خولەک لەمەوپێش
عێراقچی: دەبێت ئەمریکا قەرەبووی ماددی ئێران بکاتەوە
- هەواڵ
- 55 خولەک لەمەوپێش
42 ساڵ تێپەڕی؛ برینی ئەنفالی 8 هەزار بارزانی هێشتا ساڕێژ نەبووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
11 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
11 کاتژمێر لەمەوپێش
باوکێک بە تەنیا کوڕە تووشبووەکەی بە ئۆتیزم بەخێو دەکات و دەستبەرداری ژیانی خۆی بووە
11 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 12 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ پەیامێکی تووند ئاراستەی مێدڤێدێڤ دەکات؛ ''ئاگاداری قسەکانت بە''
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 38 خولەک لەمەوپێش
عێراقچی: دەبێت ئەمریکا قەرەبووی ماددی ئێران بکاتەوە
- هەواڵ
- 55 خولەک لەمەوپێش
42 ساڵ تێپەڕی؛ برینی ئەنفالی 8 هەزار بارزانی هێشتا ساڕێژ نەبووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەزار پارچە زەوی دیکە لە سنووری هەولێر دابەش دەکرێن