پێشەوا هەورامانی: لە کۆبوونەوەکانی مەسرور بارزانی لە ئەمریکا باسی هەناردەکردنەوەی نەوت کراوە
- هەواڵ
- 28 ئایار

پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی سەردانەکەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بۆ ئەمریکا ڕایدەگەیێنێت، شاندی هەرێمی کوردستان لە ئەمریکا زیاتر لە 20 کۆبوونەوەی فەرمی ئەنجامداوە، یەکێک لە کۆبوونەوەکان باسی هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان بووە.
لێدوانی فەرمی: پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیران، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان جەختی لەوە کردووە، هەرێمی کوردستان دەیەوێت بەپێی دەستوور کێشەکانی لەگەڵ عێراق چارەسەر بکات.
- گرێبەستەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەستوورین و خزمەتی هەموو عێراق دەکات و هیچ پێشێلکارییەکی دەستووری لە گرێبەستەکانی هەرێمی کوردستاندا نییە.
- شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان، زیاتر لە 20 کۆبوونەوەی فەرمی لە ئەمریکا کرد، یەکێک لە کۆبوونەوەکان باسی هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان کراوە.
لەلایەکی دیکەوە: پێشەوا هەورامانی دەڵێت، لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران گفتوگۆ لەبارەی پێکهێنانی حکومەت کراوە، هەفتەی داهاتوو گفتوگۆکانی پێکهێنانی حکومەت دەچنە قۆناغێکی دیکەوە. هاوکات سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی جەختی لەوەش کردەوە کە نابێت پۆستێکی وەزارەت ببێتە هۆی ڕاگرتنی پێکهێنانی کابینەی دەیەم.
باکگراوند: ڕۆژی شەممە 17-5-2025، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بە سەردانێکی فەرمی و لەسەر بانگهێشتی حکومەتی ئەمریکا، بە سەرۆکایەتی شاندێکی باڵا گەیشتە واشنتن و لە سەردانەکەی بۆ ئەمریکا چەندین دیدار و کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە کرد. هاوکات دوو گرێبەستی گەورەی لەگەڵ دوو کۆمپانیای گەورەی ئەمریکا لە بورای نەوت و وزە واژۆ کرد.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 خولەک لەمەوپێش
عێراقچی: دەبێت ئەمریکا قەرەبووی ماددی ئێران بکاتەوە
- هەواڵ
- 23 خولەک لەمەوپێش
42 ساڵ تێپەڕی؛ برینی ئەنفالی 8 هەزار بارزانی هێشتا ساڕێژ نەبووە
- کوردستان
- 32 خولەک لەمەوپێش
هەزار پارچە زەوی دیکە لە سنووری هەولێر دابەش دەکرێن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
10 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
10 کاتژمێر لەمەوپێش
باوکێک بە تەنیا کوڕە تووشبووەکەی بە ئۆتیزم بەخێو دەکات و دەستبەرداری ژیانی خۆی بووە
10 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 6 خولەک لەمەوپێش
عێراقچی: دەبێت ئەمریکا قەرەبووی ماددی ئێران بکاتەوە
- هەواڵ
- 23 خولەک لەمەوپێش
42 ساڵ تێپەڕی؛ برینی ئەنفالی 8 هەزار بارزانی هێشتا ساڕێژ نەبووە
- کوردستان
- 32 خولەک لەمەوپێش
هەزار پارچە زەوی دیکە لە سنووری هەولێر دابەش دەکرێن