
ساتی لەسێدارەدانی کەسێک لە ئێران؛ وێنەکە ئەرشیڤە
ئاڤا نیوز
دەسەڵاتی دادوەریی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگەیاند، کەسێک بە تاوانی سیخوڕیکردن بۆ دەزگای هەواڵگریی ئیسرائیل 'مۆساد' لەسێدارە درا.
بڵاوکراوەی فەرمی: بەگوێرەی میدیاکانی ئێران، پێدرام مەدانی تەمەن 41 ساڵ، کە هاووڵاتیی ئێرانییە، دوای ئەوەی لە ساڵی 2020 لە تاران دوای بەشداریکردنی لە چالاکییەکی گوماناوی دەستگیر کرا، ئەمڕۆ چوارشەممە لەسێدارە درا.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: بە گوتەی میدیاکانی ئێران: ئەو کەسە لەلایەن دەزگای هەواڵگریی ئیسرائیلەوە مەشق و ڕاهێنانی پێشکەوتووی پێکراوە لە بارەی چۆنێتی کۆکردنەوەی زانیاریی هەستیار. میدیای ئێران دەشڵێت، پێدرام مەدان نهێنی لەسەر پرسە ستراتیژییەکانی ئێران کۆکردووەتەوە و دواتر لەگەڵ کارمەندانی هەواڵگریی ئیسرائیل لە برۆکسل لە بەلژیکا کۆبووەتەوە و زانیارییەکانی بە ئەفسەرێکی مۆسادی داوە.
چی ڕوویدا: دواجار دوای تەواوبوونی سەرجەم قۆناغەکانی دادگاییکردنەکە، ئەمڕۆ چوارشەممە دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلامیی ئێران سزای لەسێدارەدانی بەسەردا ئەو کەسەدا سەپاند.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 10 خولەک لەمەوپێش
لە ئەمساڵدا دۆسیەی بریکارەکانی خۆراک بە ئەلیکترۆنی دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
لە هەولێر شەوانە بە زنجیر کۆڵانێک دادەخەن
1 کاتژمێر لەمەوپێش
هاککەرانی چین لە ڕێگەی سیستمی مایکرۆسۆفتەوە هێرش دەکەنە سەر دامەزراوەکانی ئەمریکا
1 کاتژمێر لەمەوپێش
پزیشکێک هۆشداری دەدات: نەمانی 'هیلال'ـی نینۆکەکان لەوانەیە نیشانەی کێشەی دڵ بێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵەبەڕۆژەی دەشتی بیتوێن بۆ کارگەکانی چەرەسات هەناردە دەکرێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش
خواردنی سێو کاریگەری هەیە لەسەر تەندروستیی دڵ
12 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 10 خولەک لەمەوپێش
لە ئەمساڵدا دۆسیەی بریکارەکانی خۆراک بە ئەلیکترۆنی دەکرێت
- کوردستان
- 54 خولەک لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ بێ ئاوی و بێ کارەبایی دانیشتووانی گەزنەی هەراسان کردووە