
ئەحمەد حاسوود، سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا
ئاڤا نیوز
لە دادگای کارگێڕی عێراق، سکاڵایەکی ئەندامانی بەرەی 'نينوى لأهلها' پەیوەست بە نایاسایی بوونی سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا لە پۆستەکەی ڕەتکردەوە و پارتیش دەڵێت، "قبووڵی ناکەین و نایاساییە."
چیرۆکی سەرەکی: ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا لەسەر داوای 14 ئەندامی ئەنجوومەنەكە، لە دانیشتنی ڕۆژی 2025-03-05، بەزۆرینەی ڕەها دەنگیان لەسەر لادانی ئەحمەد حاسوود، سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگاکە لە پۆستەکەی دا کە لە بەرەی نەینەوای موستەقبەل نزیکە، ئەویش لە دادگای کارگێڕی سکاڵای تۆمارکرد و ڕۆژی 2025-03-09، دادگای کارگێڕیی عێراق بە فەرمانێكی سالاری، بڕیاری دوورخستنەوەی ئەحمەد حاسوودی ڕاگرت، تاوەکو دۆسیەکەی لە دادگا یەکلادەبێتەوە.
لێدوانی فەرمی: محەممەد جاسم، ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجوومەنی پارێزگاکە بە ئاڤای ڕاگەیاند، "ئەمڕۆ دادگای کارگێڕی سکاڵاکەی ڕەتکردەوە و ئەحمەد حاسوود، وەک سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگا لە پۆستەکەی بەردەوام دەبێت."
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: مەناف حەسەن، بەرپرسی نووسینگەی ھەڵبژاردنەکانی پارتی لە مووسڵ بە ئاڤای گوت، "قبووڵی ناکەین، چونکە پێشووتر بە بەڵگە سەلماندوومانە کە دانیشتنەکە نایاسایی بووە، هاوکات هەوڵدەدەین دەنگی زۆرینە کۆبکەینەوە بۆ ئەوەی پۆستەکە لە سەرۆکی ئەنجوومەن وەربگیرێتەوە."
ئەوەی پێویستە بیزانیت: داواکاری بەرەی 'نينوى لأهلها'، بۆ لادانی ئەحمەد حاسوود لە پۆستەکەی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، کە بەڵگەی ساختەکردنی بڕوانامەکەی و دابەشکردنی پۆستی یەکە ئیدارییەکانی لە دانیشتنێکی نایاسایی پەسەند کردووە، بەڵام دادگای کارگێڕی ڕەتیکردەوە و بە یاسایی هەژماری کردن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
شارەوانی هەڵەبجە قۆناغی دووەمی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران ڕادەگەیێنێت